سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: كەس ناتوانێ بڕیاری یاسایی هەڵوەشێنێتەوە

ليست هناك تعليقات


ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ هێزو که‌سێک له‌سه‌رووری یاسا نییه ‌و نابێت، هیچ که‌سێکیش ناتوانێت به‌ نایاسایی بڕیاری یاسایی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌.

ئومێد خۆشناو، له‌ په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌ فه‌یسبووك، له‌ باره‌ی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان، كه‌ له‌ 7ی ئایار به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، به‌ نایاسایی داده‌نێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی که‌س نییه ‌و ته‌نیا له‌ده‌سه‌ڵاتی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌، ئه‌وه‌ش له‌ مه‌حاڵ مه‌حاڵتره‌.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌، یاسای چاکسازی وه‌ک خۆی چۆن ده‌رچووه‌ جێبه‌جێ ده‌بێت، كه‌سیش له‌ سه‌رووی یاساوه‌ نییه‌.

ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه‌، كه‌ ده‌بێ کێشه‌کان له‌ په‌رله‌مان چاره‌سه‌ربێ، نه‌وه‌ک په‌رله‌مان خۆی ببێته‌ خوڵقێنه‌ری کێشه‌.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌، هیچ ژاوه‌ ژاو و ته‌شویشێک ساردیان ناکاته‌وه‌ و خاوه‌ن گوتارو کرداری کوردستانی به‌هێزن و ئیراده‌ پۆڵا، خۆ ناچه‌مێنن.

ده‌قی نووسینه‌كه‌ی ئومێد خۆشناو، له‌ په‌یجی فه‌رمی خۆی له‌ فه‌یسبووك:

یاسا سه‌روه‌ره‌و ته‌واو.

هیچ هێزو که‌سێک له‌سه‌رووری یاسا نیه‌و نابێ، هیچ که‌سێکیش ناتوانێ به‌ نایاسایی بڕیاری یاسایی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌.

له‌ نزیکترین کات هه‌موو ڕاستیه‌کان بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌خرێته‌ڕوو.

په‌رله‌مان زاده‌ی ئیڕاده‌ی خه‌ڵکی کوردستانه‌و هیوادارین چیتر بێڕێزی پێوه‌نه‌کرێ و شکۆی نه‌شکێ، په‌رله‌مان ئه‌و شوێنه‌یه‌، ده‌بێ چه‌تری کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو جیاوازیه‌کان بێت.

تکایه‌ په‌ند له‌ ڕابردوو وه‌ربگرن، ده‌بێ کێشه‌کان له‌ په‌رله‌مان چاره‌سه‌ربێ، نه‌وه‌ک په‌رله‌مان خۆی ببێته‌ خوڵقێنه‌ری کێشه‌!.

خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌ت ئه‌ندام و لایه‌نگرو ده‌نگده‌رانی پارتی دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌.

1/ یاسایی چاکسازی وه‌ک خۆی چۆن ده‌رچووه‌ جێبه‌جێ ده‌بێ.

2/ بڕیاری ژماره‌ 4ی 7ی ئایار، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتی که‌س نیه‌و ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌، ئه‌وه‌ش له‌ مه‌حاڵ مه‌حاڵتره‌.

3/ فراکسیۆنه‌که‌ی خۆتان و نوێنه‌رانتان، خودان ئیڕاده‌یه‌کی به‌هێزی جه‌ماوه‌رو سه‌رۆک و سه‌رکردایه‌تیه‌کی تۆکمه‌و به‌رچاو ڕوونی سیاسه‌تی ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانین، ناچنه‌ ژێر باری هیچ ناحه‌قیه‌ک و ته‌نها خزمه‌تکاری خه‌ڵک و خاکی کوردستانن.

4/ هیچ ژاوه‌ ژاوو ته‌شویشێک ساردمان ناکاته‌وه‌و خاوه‌ن گوتارو کرداری کوردستانی به‌هێزین.

5/ به‌سه‌ر هه‌موو ناخۆشی و زه‌حمه‌تیه‌کان سه‌ر ده‌که‌وین و ئیڕاده‌ پۆڵا، خۆ ناچه‌مێنین.

ئینجا ده‌بێ بزانن، ئێمه ئێمه‌ین و ئه‌وانیش ئه‌وانن.....

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif