پۆپۆلیستی لەسەردەمی قەیراندا

ليست هناك تعليقات

د.دڵشاد عبدلرحمن
-
ھەرچەندە پێناسەیەکی دیاریکراو بۆ پۆپۆلیستی نیە کەھەموان لەسەری ڕێک کەوتبن ،بەڵام ئەوەی دەکرێ کۆدەنگی لەسەربێ ئەوەیە ،کە پۆپۆلیست ئەوکەس وڕێکخراووحزبانەن کە خۆیان واپیشان دەدەن کەنوێنەرایەتی گەل وخەڵک دەکەن وبەرگری لەمافەکانیان دەکەن ،دژ بە دەستەبژێری دەسەڵات.لەواقیعدا پۆپۆلیستەکان کاتێک دەگەن بەدەسەڵات لەوبەڵێنانە پەشێمان دەبنەوەو پشت دەکەنە دەنگدەرانیان.لەکوردستان ،لەدوای دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕان ،یەکێتی وپارتی ئەوبزوتنەوەیان بە بزوتنەوەیەکی پۆپۆلیستی تۆمەتباردەکرد،لەوکاتەوە تائێستا ئەو تۆمەتە ڕووبەڕووی زۆر لایەن وتەنانەت کەسانی سەربەخۆش دەکرێ وھەندێ لەولایەنانەش بەشێکن لەدەسەڵات وبەپۆپۆلیست ناودەبرێن.

باشترین زەمینەی گەشەکردنی پۆپۆلیستی بوونی قەیرانە ئنجا ئەوقەیرانە دارایی بێ،سیاسی بێ،تەندروستی بێ .....خۆئەگەر سەیری دۆخی ئێستای کوردستان بکەین بەداخەوە لەقەیراندانقوم بوە ،ھەربۆیە دیاردەی پۆپۆلیستی بەشێوازی جۆراوجۆر ناوبەناودەردەکەون وبەھەڵگرتنی کۆمەڵێک دروشم ،ماوەیەک خەڵک سەرقاڵ دەکەن و ئومێدێکی نەزۆک وبەدینەھاتویان دەخەنە بیرو زھنەوەو ھەرزووش لەبیر دەچنەوە ،بەداخەوە لەبەر کەمی ڕۆشنبیری گشتی و گرانی وقورسی قەیرانەکان، زۆرجار خەڵکێکی زۆر بەبەشێک لەڕۆشنبیرەکانیشەوە دەکەونە داوی ئەوپۆلۆلیستانەو بەکوردی وبەکورتی دەگەوجێندرێن ،نەک ھەرئەوە زۆرجار کەسانی دڵسۆز وەلەپێگەی سیاسی بەرزیشەوە لەبەرنەبونی ئەزمون یان ھۆکاری تر دەبنە دەمڕاستی پۆپۆلیستە حەقیقیەکان ،ئەوەی ئێستا گەرمە باسکردنی گواستنەوەی موچەی فەرمانبەرانە بۆبەغدا،بەدەرلە ڕەوایەتی ئەوداخوازیە ،ئەوانەی ئەودروشمەیان بەرزکردۆتەوە دەزانن جێبەجێکردنی مەحاڵە لەبەر کۆمەڵێک ھۆکار کەئێرە شوێنی باس کردنیان نیە ،بەڵام دەبینین میدیای ئەژمارکراو یان نزیک لەجەنابی سەرۆک کۆمارو پەرلەمانتاری نزیک لەو ،بانگەشەی ئەو ھەنگاوەدەکەن (کەمن بۆخۆم گومانم لەدڵسۆزی ئەوپەرلەمانتارە بەڕێزە نیە)ئەو ھەڵمەتی گواستنەوەی موجەیە بۆبەغدا جگە لە گەوجاندنی خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان وچاندنی ئومێدێکی ھەرگیز بەدی نەھاتو لەناخی فەرمانبەرانی بێ موچەی ھەرێم ،شتێکی دیکە نیە.ئەمڕۆ فەرمانبەرانی کوردستان وەک ئەونقوم بوەیان لێھاتوە کەبەدوای چڵە پوشێکدا دەگەڕێ بۆئەوەی دەستی پێوەبگرێ ونەخنکێ ،ئەو پڕۆژەی گواستنەوەی موچە لەھەرێمەوە بۆبەغدا بەھای ئەو چڵەپوشەشی نیە .

لەکۆتایدا دەڵێم، خەڵکی کوردستان چۆن شایستەی حوکمێکی زۆر شایستە ترن لەم حوکمەی ئێستا،ئاوەھاش شایستەی ئەوەنین ھەر جارەی بەجۆرێک نەھامەتی وقەیرانەکانیان بەکاربھێندرێن بۆ خەڵەتاندنیان .






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif