ترەمپ:پشکنینەکانمان کەمبکەینەوە، تووشبووەکانمان کەمدەبنەوە

ليست هناك تعليقات


سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ژمارەی پشکنینەکانمان لە وڵاتانی دیکە زیاترن بۆیە ژمارەی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنامان زۆرە، ئەگەر هیچ پشکنینێک نەکەین، ئەو کاتە ئێمەیش هیچ تووشبووێکی نوێمان نابێت.

سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی زۆریی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی رایگەیاند، ژمارەکە بۆیە زۆرە، چونکە ئەوان پشکنینی زۆر دەکەن و لەو رووەوە لەپێش واڵاتانی دیکەوەن.

ترەمپ ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر ئەوانیش وەک وڵاتانی دیکە ژمارەی پشکنینەکانیان کەمبکەنەوە، یان هیچ پشکنینێک نەکەن، ئەو کاتە هیچ تووشبووێکی نوێیان نابێت.

دۆناڵد ترەمپ جەختی کردەوە، "جارێکی دیکە پشکنینەکانی ئێمە لە پێشەوەن؛ ژمارەیان زۆر زیاتر و باشترە لە هەر وڵاتێکی دیکە. ئەگەر ئێمە ژمارەی پشکنینی زیاتر بکەین، ژمارەی تووشبووی زیاترمان دەبێت. وەک ئەم بەیانییەش گوتم، ئەگەر ئێمە ژمارەیەکی کەمتر پشکنین بکەین، ئەو کاتە ژمارەی تووشبووی کەمترمان لە وڵاتانی دیکە دەبێت. ئەگەر پشکنین نەکەین، هیچ تووشبووێکمان نابێت، چونکە ئەگەر تۆ هیچ پشکنینێک نەکەیەیت، هیچ تووشوبووێکیشت نابێت."

گوتەکانی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدان ئێستا رۆژانە نزیکەی 20 هەزار تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆماردەکرێن.

هاوکات لە رووی زۆریی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی یەکەمدایە و تا ئێستا لەو وڵاتەدا زیاتر لە دوو ملیۆن کەس تووش بوون و 118 هەزار و 283 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif