ڕاگەیەنراوێك لە چوار فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستانەوە

ليست هناك تعليقات


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤/٦/٢٠٢٠ فراكسیۆنەكانی ( ئازادی، كۆمەڵی ئیسلامی، یەكگرتووی ئیسلامی، سەربەخۆكان)لە پەرلەمانی كوڕدستان، لە بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا و دواتر ڕاگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە ، كە ئەمە دەقەكەیەتی

ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ڕایگشتیی 

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان 

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن و پەرلەمانتارانی سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە گەیشتینە چەند دەرەنجامێک و لێرەوە بۆ ڕایگشتیی ڕادەگەیەنین: 

یەکەم: بەتوندی دژی بڕینی موچەی فەرمانبەرانین و بە بڕیارێکی ستەمکارانە و نایاسایی دەزانین و پێچەوانەی یاسای ڕێکخستنی موچەیە، لە ڕێی پەرلەمانەوە کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە دەکەین و داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت:بەو بابەتە دەکەین، خۆ ئەگەر پەرلەمان نەچووە ژێرباری ئەو داوا ڕەوایەی خەڵک، ئەوە لە ڕێگای دادگا و داواکاری گشتییەوە ڕێگەی لێدەگرین .

لەهەمانکاتدا دەمانەوێت تەئکیدبکەینەوە کە لەگەڵ کەمکردنەوەی موچەی پلە باڵاکانین بەگوێرەی یاسا .

دووەم: جەختکردنەوە لەسەر رێکەوتن لەگەڵ حکومەتی عیراقی فیدرال بەومەرجەی شایستە دەستووری وداراییە کانی ھەرێم دابینبکات.

سێهەم: پەرلەمان دەبێ ڕۆڵی خۆی هەبێ چونکە هەڵبژێردراوی خەڵکە، لەسایەی بێدەسەڵاتی و بێکاری و بێدەنگیی پەرلەمانەوە، حکومەت بۆتە هەمەکارە و هەر بڕیارێکی نایاسایی بیەوێ دەیدات بەبێ ئەوەی ترسی لە چاودێری و لێپرسینەوەی پەرلەمان هەبێ . پەرلەمان ئەگەر ئەوەی پێ قبوڵ بکرێت نەبوونی باشترە .

چوارەم: جەختکردنەوە لەسەر ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم وجێگرەکەی و وەزیری دارایی لە ھۆڵی پەرلەمان بۆ باسکردنی دۆخی کارەساتباراویی ھەرێمی کوردستان .

پێنجەم: پشتیوانی و پشتگیری خۆپیشاندان و فشاری جەماوەریی خەڵکی کوردستان و موچەخۆران دەکەین و لەگەڵ هەموو داواکارییەکانیانداین .

شەشەم: بڕین و دەستبردن بۆ موچەی خەڵک پێی ناوترێ چاکسازیی، بەڵکو ئەمە ستەمکارییە و خۆدزینەوەیە لە چاکسازیی.
چاکسازیی دەبێت لە کەرتی نەوت و خاڵە سنورییەکان و گێڕانەوەی تەواوی داهاتی ناوخۆ و بڕینی موچەی بندیوار و موچەی خانەنشینی نایاسایی دەبێت .


فراکسیۆنەکان: 

کۆمەڵی ئیسلامی

یەکگرتووی ئیسلامی

ئازادی

پەرلەمانتارانی سەربەخۆ


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif