ماوەی مانەوەی دژە تەنەكانی كۆرۆنا لە لەشی مرۆڤدا چەندە؟

ليست هناك تعليقات


ئاستی دژە تەنەکان دوای چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو دوای دوو بۆ سێ مانگ دادەبەزێت.

توێژینەوەیەکی چینی کە لە گۆڤاری نەیچەر میدیسین بڵاوکراوەتەوە، تیایدا 37 هەڵگری ڤایرۆسەکە کە نیشانەیان هەبووە، لەگەڵ 37 هەڵگر کە نیشانەیان نەبووە، تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە.

بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکە، زیاد لە 90% هەموو تووشبووەکان، دوای دوو بۆ سێ مانگ، ئاستی دژە تەنەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە.

توێژینەوەکە لە لایەن زانکۆی پزیشکی چۆنگکین ئەنجامدراوە و دەریخستووە، دوای سێ مانگی، هەردوو گروپ، 70% دژە تەنەکانیان کەمی کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، جین دۆنگ یان، پرۆفیسۆری ڤایرۆسناسی لە زانکۆی هۆنگ کۆنگ کە بەشێک نەبووە لەو تاقیکردنەوەیە دەڵێت، ئەو توێژینەوەیە ئەوە رەتناکاتەوە کە بەشەکانی تری سیستمی بەرگری رەنگە بمانپارێزن.

دەشڵێت، خانە بچووکەکان لە بیریان دەمێنێت چۆن خۆیان بگونجێنن کاتێک جارێکی دیکە تووش دەبن، ئێستا زانایان لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە دەکەن ئایا خانەکان هەمان رەفتاریان بەرامبەر بە کۆرۆناش هەیە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif