حکومەت وکێک

ليست هناك تعليقات


د.دڵشاد عبدلرحمن

لەوکاتەوەی سەرکردەی سەرجەم حزبەکان ،لەسەرتەلەفزیۆن ،لەمیدیانوسراووبیستراوەکانەوە بەئاشکرا باسیان لەوەدەکرد ،کە ھەرحزبەودەبێ بەھێندەی مێژووی خەباتی وژمارەی ئەندامانی لەپەرلەمان ،بەشی لەکێکی دەسەڵاتداھەبێ،ئیتر تۆ گلەیی لەبێ موچەیی وبێ کارەبایی و بێ ئاویی ونەبونی شەقام وخزمەتگوزاری ونەبوونی سیستەمی پێشکەوتوی پەروەردەوخوێندنی باڵاوتەندروستی ،بۆدەکەی؟ئاخر ئەوبەئاشکرادەڵێ من بۆبەشەکێکی خۆم چوومە حکومەت نەک بۆھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی !
ھەتاحکومەت بەکێک بچوێندرێ ،ئومێدێکت بەحوکمڕانی دروست نەبێ! حکومەت واتە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بەڕێوەبردنی سەکتەرەجیاجیاکانی حوکمداری  وھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی بەرانبەر دەنگدەران وسەرجەم ھاوڵاتیان ،نەک دابەشکردنی ئیمتیازوقاشکردنی کێک .
ھەر ئەوتێڕوانینە ھەڵەیەشە وای لە زۆربەی دەنگدەرانی حزبەبەشداربوەکان کردوە ھەر لەدەستپێکی کاری کابینەکەوە،ڕەخنەی توند لەحکومەت بگرن چونکە دەنگدەرێکی حزبێک کەدانیشتوی گوندێکی سەرسنورە چاوەڕێیە لەڕێی نوێنەرەکەیەوە ڕێگای گوندەکەی قیربکرێ ،بەڵام کەدەبینێ حزبەکەی بۆوەرگرتنی پشکی حزبەکەی لەودەسەڵاتەی کەلای ئەو کێکە ، شەڕدەکا ،نەک لەسەر پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گوندەکەی ،ئیتر لێرەوە بۆڵەبۆڵ وڕەخنەگرتن لەلای دەنگدەران زیاد دەکا ،تادەگاتە ئەوەی زۆر لەلایەنگرانیان داوای کشانەوەی حزبەکانیان دەکەن لەحکومەت ،بەڵام ئەو حزبەی حکومەت بەکێک بزانێ ھەرگیز لێی ناکشێتەوە.
.ھەر لێرەوەش جێی خۆیەتی ئاماژە بەوەش بدەین وە وەڵامی ئەوپرسیارە لەمێژینەی خەڵک ومیدیاکارانیش بدەینەوو ،بۆچی تائێستا وەزیر ،یان بەرپرسی باڵای ھەرێم دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە؟وەڵامەکە ئاسانە ئەو پۆستانە وەکو ئیمتیاز وقاشی کێک بەشکراون نەک وەک بەرپرسیارێتی وئەرک بە کەسەکان سپئردرابن بۆیە ھەتا ماوەکەی خۆیان تەوائەکەن نەکەس، نەھیچ دەزگایەکیش ،بەپەرلەمانیشەوە ،لەسەر کەم تەرخەمی یان نەشارەزایی یان ھەڵە لەبەڕێوەبردندا ،لێپیچینەوەیان لەگەڵدا ناکا،(بێگومان قسەکە ڕئژەییەوبەڕەھایی نیە )ئیتر بۆ دەست لەکار بکێشێتەوە.کەواتە ھەتا پۆست ئیمتیازبێ ،نەک ئەرک و بەرپرسیارێتی ،ئەوە چاوەڕێی دەست لەکارکێشانەوەی کەس مەبن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif