نهێنییەكی ژیانی وەرزشی رایان گیگز ئاشکرادەبێت

ليست هناك تعليقات


رایان گیگزی وێڵزی و یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی مێژوی یانەی مانچستەر یونایتد بەرلەوەی رو لە شەیتانە سوورەکان بکات، هەوڵیداوە رو لە یانەی مانچستەر سیتی بکات.

رۆژنامەیەکی ئینگلتەرا باس لەوە دەکات بەر لە 23 ساڵ رایان گیگزی ئەسێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەی مانچستەر یونایتد، هەوڵیداوە رو لە یانەی مانچستەر سیتی بکات بۆ ئەوەی ژیانی وەرزشی درێژە پێبدات، بەڵام بەرپرسان و راهێنەری ئەوکاتی ستیزنەکان رەتیدەکەنەوە گیگز وەربگرن.

ئەو ئەستێرە وێڵزییە وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی یانەی مانچستەر یونایتد ناودەبرێت و خاوەنی ژمارەیەکی پێوانەییە کە توانیویەتی 162 گۆڵ دروستبکات، ئەمەش هیچ یاریزانێک لە خولی نایابی ئینگلتەرا تۆماری نەکردوە.

گیگز لەگەڵ شەیتانە سورەکان ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردوە و چەندین نازناوی گەورەی بەدەستهێناوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif