قسەیەک بۆ ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان

ليست هناك تعليقات


سوهەیب شێخ ئەحمەد

ئەوە هەموومان دەزانین پارتی و یەکێتی لە بەر بەرژەوندی خۆیان و بێ هێزی و تەسلیم بونیان بەملاو لا ناتوانن قسەیەکی حەق دژی بۆردمانەکانی ئێران و تورکیا و کوشتنی بە ناحەقی مناڵی کورد بکەن.

ئەی ئێوەی نوێنەری گەیاندنی پەیامی خودا لەگەڵ ئەوەی هێز و گەورەیی خوداتان لەپشتە بۆ فەتوایەک دژی ئەم هەموو دزی و گەندەڵی و تاڵانی لە ناوخۆی هەرێم و بۆردومان و هێرشی وڵاتان بۆ سەر کورد دەرناکەن؟

مەگەر کاری ئێوە نیە و پێتان خۆش نییە بەهەشت ببینن ئیدی بۆ بەم هەموو بێدەنگیەتان لەم هەموو زوڵمەی لەخەڵک دەکرێت خۆتان لە بەهەشتی خودا دوور دەخەنەوە؟

کاری نوێنەرانی پەیامی خودا حەرامکردنی لەباربردنی حەملی ژنان و سواربوونی ژن بە تەنها لە تەکسی و دراوی کیونێت و بێتکوین و پەی نێت نیە بە تەنها.

 ئێوە مادام نوێنەری خودان دەتوانن هەر بە ئایەتەکانی قورئان و کەلامی خودا ئەم هەموو زوڵمە ناوخۆیی و دەرەکیەی لە هاوڵاتی کورد دەکرێت بە فەتوایەک حەرام بکەن و ببنەوە بە نوێنەری راستەقینەی خودا.

ئەگەر نا ئەنجومەنی باڵای فەتوا و ئەنجومەنی سیاسی پارتی و یەکێتی و حزبەکانی تر چ جیاوازییەکی دەبێت گەر لەم هەموو زوڵم و دزی و نادادییە بێدەنگیتان بەردەوام بێت.

دواجار فەتواکانی ئێوە دەرخەری ئەوەیە کە ئایا لە پێناو خودایە هەموو فەتواکانتان یان پابەندبونتانە بە پاراستنی بەرژەوەندی حزب و جێبەجێکردنی فەرمانی حوکمڕانە فاسیدەکان.

لەگەڵ ئەوپەڕی حورمەتم بۆ ئەو زانا و مامۆستا حەق بێژانەی بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif