لە هەڵەبجە ماوەی راگرتنی دەوامی فەرمانگەكان درێژكرایەوە

ليست هناك تعليقات

ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد، لەوانە درێژكردنەوەی ماوەی راگرتنی دەوامی رەسمی لە فەرمانگەكان تاوەكو رۆژی 4ی تەمموزی 2020.

بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگاكە كۆبۆتەوەو چەند بڕیارێكی نوێی دەركردوە.

لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە بە درێژكردنەوەی راگرتنی دەوامی رەسمی لە فەرمانگەكانی سنوری پارێزگاكە لە رۆژی یەكشەممە 28/06/2020ەوە بۆ رۆژی شەممە 04/07/2020 جگە لە هێزەكانی ناوخۆ و كەرتی تەندروتی.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە راگرتنی دەوام لە رۆژانی دابەشكردنی موچەدا، بانكی هەڵەبجە ناگرێتەوە.

هەروەك بەپێی بڕیرەكان سەرجەم نۆڕینگەكان جگە لە دەرمانخانەكان تاوەكو رۆژی 4ی تەمموز دادەخرێن.

هەروەها تاوەكو 4ی تەمموز سەرجەم یانە، كافتریا، چایخانە، قاوەخانە، مەلەوانگە، هۆڵە وەرزشییەكان، نێرگەلەخانەو هۆڵی بۆنەو كۆڕو كۆبونەوەكان و پێشانگای ئۆتۆمبێل و شوێنە گشتییەكان دادەخرێن و چێشتخانەو خواردنگەكان كراوە دەبن بەڵام بەشێوەی دیلیڤەری و سەفەری خواردن دەفرۆشن. 

هەروەك بڕیاریشدراوە تاوەكو ئەو رێكەوتە سەردانی شوێنە گەشتیارییەكان لە سنوری پارێزگاكە قەدەغەبكرێت. 

هەروەها سەرجەم مزگەوت و پەرستگاو شوێنە ئایینییەكانی سنورەكە بە داخراوی دەمێننەوە تا ئەو كاتەی دۆخی كۆرۆنا بەرەو كۆنترۆڵكردن دەڕوات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif