هەمووشتێك لە بارەی ئەحمد ڕازی و مردنەكەیەوە

ليست هناك تعليقات


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەلنوعمان و سەرپەرشتیاری تایبەتی چارەسەری ئەحمەد رازی، وردەکاری گیانلەدەستدانی ئەحمەد رازی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ئاشکراکرد.

ئەحمەد رازی، ئەفسانە و ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ئەلنوعمان لە بەغدا، لە تەمەنی 56 ساڵیدا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

دکتور سەڵاح ئەلعزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەلنوعمان و سەرپەرشتیاری تایبەتی چارەسەری ئەحمەد رازی، راگەیاند "لە شەودا دۆخی تەندروستی ئەحمەد رازی زۆر باشبوو، بەیانییەکەی بەشێوەیەکی کتوپڕ باری تەندروستی تێکچووەو لە ماوەی نیو کاژێردا گیانی سپاردووە".

ئەلعزی، گوتی "تەندروستی کاپتن لە شەودا زۆر باش بوو، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ وەزیری تەندروستی و خانەوادەکەی کرد، بەڵام بەیانییەکەی زوو لە خەو هەستاوە و چووەتە توالێت، بەڵام ئامێری هەناسەدانی لابردووە، زۆر دواکەوتووە، کە بەدوایدا چوونە، دەبینن لە هۆش خۆی چووە، زوو بردوویانەتە بەشی فریاگوزاری سەرەتایی".


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەلنوعمان، لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا گوتی "بەداخەوە لە ماوەی نیو کاژێردا، واتە لە کاژێر 7:15 تاوەکو 7:45 خولەک، کاپتن ئەحمەد گیانی سپارد".

رۆژی 13ـی ئەم مانگە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، تووشبوونی ئەحمەد رازی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیێندرا و راستەوخۆ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، دوای چەند کاژێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە، لە ڤیدیۆیەکدا رازی رایگەیاند تەندروستیی جێگیرە.

ئەحمەد رازی، دووەم ئەستێرەی بەنێوبانگی عێراقە، دوای عەلی هادی بەهۆی کۆرۆناوە گیان لەدەستدات.

ئەحمەد رازی، خاوەنی تاکە گۆڵی عێراقە لە مێژووی مۆندیالدا و لە مۆندیالی 1986 بەرامبەر بەلجیکا گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەکە تۆمارکرد، ئەو بەربژێری بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بوو، بەڵام کۆرۆنا رێگەی نەدا لە ژیان بەردەوامبێت.













ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif