لەئەگەری تەقینەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوین، کورد چی بکات؟

ليست هناك تعليقات

حەسەن بارام
-
بیرمە لەدوا ھەڵبژاردنی تورکیادا ، پۆستێکم دابەزاندوو ودووجار پیرۆزباییم لەکوردانی باکور کرد ، جارێک بۆ ئەوەی دەنگی باشیان مسۆگەر کردبو ، جارێکیشی بۆ ئەوەی ئۆردۆگان سەرکەوتنی بەدەستھێنابو ، ئەمەش لەڕووکەشدا دوو شتی ناجۆر ودوور لەیەک بون ، بەڵام لەناوەڕۆکدا مانای خۆی ھەبو ، چونکە ئەوسا وئێستاش پێم وایە عەقڵیەتی پاوانخوازی ئۆردۆگان ولەبەرکردنی جلی سەربازی وخەوبینینی بەگێڕانەوەی دەوڵەتی عوسمانی ، ھەڕەشەکردن لەم گەل ولەو وڵاتە ، دەرئەنجام کاولکاری وگۆڕانکاری لەنەخشەی ناوچەکەدا دروست دەکات ، سەرباری ئەوەی کە بەدوور نازانرێت لەسایەی ئەم جۆرە لەعقڵیەت وپەلھاوێشتن بۆ سەر وڵاتان ، شەڕێکی کاولکەر بەدوای خویدا بھێنێت .

ھەمیشە بڕوام وابووە ، نەتورکیا ئامادەیە مافی کورد بدات ، نە لێش دەگەڕێت لەبەشەکانیتری کوردستان گەلی ئێمە بەئاسودەیی بژێت وبحەسێتەوە ، ھاوزەمان بڕوایشم وایە ئاسان نیە نە لەسەر دەستی کورد دەڵەتی تورکیا بڕۆخێت وسیستەمێکی نوێ لەو وڵاتە بەرقەرار بێت ، نە ھیچ حیزب وسیاسییەکی ئەو وڵاتەش لەئێستا وئایندەدا ، ئامادە دەبن دان بەمافی ڕەوای ھەلی کورد دا بنێن .

کەواتا دەبێت کورد خۆی بۆ ئەوە ئامادە بکات ، لەبەر ئەنجامی سەرەڕۆیی وپەلھاوێشتنی ئۆردۆگانەوە ، بۆ ئەم وڵات وئەو وڵات تورکیا دووچاری بەڵلایەکی گەورە بکات ، ئەوجا گرنگەکورد سود لەو ھەل ودەرفەت وەربگرێت ، بۆ ئەمەش چەند ھەنگاوێکی گرنگ ھەن ، کەدەبێت ئامادەکاری بۆ بکرێت ، یەکەم: یەکخستنەوەی نێوماڵی كورد ، دوو: قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکان ، بەتایبەتی لەگەڵ ڕۆژئاوا وڵاتانی عەرەبی ، سێ: ئەگەرچی ئێمە ژمارەیەکی بچوکین لەھاوکێشەکاندا ، بەڵام گرنگە لەڕووی سەربازی وستراتیژییەوە ، خۆمان بۆ ھەموو ئەگەرەکان ئامادە بکەین وناکرێت لەم دۆخە ئاڵۆزەدا لەپەراوێزدا سیاسەت بکەین وھاوکات پشکیشمان بوێت .

مێژووی دەوڵەتی تورکیا وبیرکردنەوەی خودی ئۆردۆگان ، پێمان دەڵێن ئەم دۆخە بەئاسانی تێپەڕ نابێت ، سەرئەنجام بەھەر ئاست وقەبارەیەک بێت ، ڕەوشەکە دەتەقێتەوە ، ھاوکێشەکان ، نەخشەکان ، پەیوەندییەکان ، پێگەی ئابوری وسەربازییەکان لەڕۆژھەڵاتی ناویندا گۆڕانی گەورە بەخۆوە دەبینێت ، کورد لەھەر خەمساردی وھەڵە سیاسەت کردنێک ، دەبێتە یەکێک لەدۆڕاوەکانی جەنگ وھەل وفرسەتێکی مێژوویی لەکیس دەچێت .



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif