كاروان حمەصاڵح: چاكسازی شتێك نیە تەنها لە كاتی قەیراندا دەستی بۆ بەری

ليست هناك تعليقات

پسپۆڕێکى ئابورى رایدەگەیەنێت؛ ئەو بەرنامەیەى حکومەت بۆ چاکسازى پێشکەشى کردوە هاوڵاتیان و بەشێک لە لایەنە بەشدارەکانى حکومەت بە نیەتێکى پاکەوە وەریانگرتوە، بۆیە دەبێت چاکسازى ئەنجام بدرێت و ئەو متمانەیە نەشکێت.

د. کاروان حەمە ساڵح، پسپۆڕى ئابورى لە لێدوانێکدا رایگەیاند: ئەو بەرنامەیەى کە حکومەت ئاراستەى هاوڵاتیانى کرد، خەڵک بە نیەت پاکیەوە وەریانگرت و تەمەنای هەنگاوى باشیان بۆى کرد و شارەزارایانى ئابوریش هەمان چاوەڕوانیان هەبو، تەنانەت بەشدارى هەندێک لە حیزبەکانیش بۆ ناو حکومەت بەو ئاراستەیە بو کە چاکسازى ئەنجام بدرێت.

دەشڵێت: پڕۆسەى چاکسازى شتێک نیە تەنها لە کاتى قەیراندا بیرى لێبکەینەوە، چونکە وڵاتانى پێشکەوتو لە کاتى ئاسایشدا خەریکى پێداوچونەوە و چاکسازیکردن، بەڵام دەبێت کۆرۆنا و دابەزینى نرخى نەوت و قەیرانى دارایى، بکرێتە بەهانە بۆ دەستوبردکردن لە چاکسازى.

کاروان حەمە ساڵح، جەخت لەوە دەکاتەوە، نابێت ناکۆکى نێوان لایەنەکان کاریگەرى هەبێت لەسەر شکستپێهێنانى چاکسازى، چونکە بونى ناکۆکى لە نێوان لایەنەکان وایکردوە پڕۆسەى چاکسازیش گرفتى بۆ دروست ببێت، بۆیە پێویستە پێش چاکسازى لە موچە و دەرماڵەو بابەتەکانى دیکە، چاکسازى لە متمانەدا بکرێت لە نیوان لایەنەکان، بەتایبەت ئەو لایەنانەى بەشدارى حکومەتن بۆ ئەوەى هەنگاوەکانى داهاتو لەبەردەم حکومەتدا کێشەى زیاترى بۆ دروست نەبێت.

بە بڕواى ئەو پسپۆڕەى ئابورى، رەنگە بەهۆى چاکسازییەوە هەندێ خەڵک زەرەرمەند بێت، بەڵام ئەوە نابێت ببێتە هۆکارى وەستاندنى چاکسازى، چونکە ئەگەر چاکسازى نەکرێت کۆى پڕۆسەى حکومڕانى شکست دەهێنێت و ئەوکات کەسیش وڵامى نابێت بۆ ئەوە و هەموشیان زەرەر مەند دەبن.

ئەو باس لەوە دەکات، لە هەمو وڵاتانى پێشکەوتوى دونیا، حکومەت بۆ ئەوەى شەفافبونى خۆى پیشان بدات بودجە دەنێرێت بۆ پەرلەمان، بۆ ئەوەى هەموان بزانن چەندە و لە چ سێکتەرێکدا خەرج دەکرێت، ئەگەر بێت و زۆرینەى بودجەکەى بۆ سەربازى بو ئەوا دەردەکەوێ کە ئەم وڵاتە بەرەو شەڕ هەنگاو دەنێت، ئەگەر بێت و زۆرینەى بودجەکەى بۆ ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان بو ئەو وڵاتە بەرەو بوژانەوە و ئاوەدانى هەنگاو دەنێت، بۆیە یەکەم هەنگاو ئەگەر حکومەت نیازپاکى دەرببڕیت و جیاوازییەک پیشان بدات لە لەگەڵ کابینەکانى دیکە دەبێت بودجە بنێرێت بۆ پەرلەمان.

سەبارەت بە رێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا، کاروان حەمە ساڵح، وتى:"لەماوەى رابردودا راستگۆ نەبوین لەگەل بەغدا، بۆیە پێویستە لە رێگەى رێکەوتنێکى نوێى ستراتیجى ئەو متمانەیە بگەڕێنینەوە، چونکە ئێستا هەرێم بارى لارە، راستە بەغداش کێشەى دارایى هەیە بەڵام یەدەگێکى زۆرى هەیە و پشتیوانى نێودەوڵەتى هەیە".

باسلەوەش دەکات، هەرێمى کوردستان پێویستى بە رێککەوتنێکى درێژخایەن هەیە لەگەڵ کە لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت، تا ئەو کاتەى دێتەوە سەرپێى خۆى و داهات و خەرجییەکانى رێکدەخاتەوە لەسەر بنەمایەکى شەفاف.
و/سبەی

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif