ئەمشەو یاری كۆتاییە

ليست هناك تعليقات


ئەمجارە ئاستی رۆناڵدۆ چۆن دەبێت؟ ئەمجارە ماوریسیۆ ساری دووەم نازناو لەگەڵ یۆڤینتۆسدا لەدەست دەدات؟ ئەم پرسیارانە و دەیانی دیکە، مانشێتی نێو یاریگەی ئۆڵمپیکۆ دەبن لە رۆمای پایتەخت، کاتێک ئەمشەو یۆڤینتۆس و ناپۆلی لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیادا بەیەکدەگەن.

ئەگەر سەرکەوتنی یۆڤینتۆس بۆ یاری کۆتایی و دەرکەوتن وەک بەهێزترین پاڵیوراوی نازناوەکە شتێکی ئاسایی بێت (لە کاتێکدا لە 10 ساڵی رابردوودا 5 جار لەم جێگایە بووە)، ئەوا سەرکەوتنی ناپۆلی رووداوێکی نوێیە، لە کاتێکدا گاتۆزۆی راهێنەری، ماوەیەکی کەمە کار لەگەڵ تیپەکەدا دەکات.

هەموو پێوانەیەک و مێژووش لە پشتی خانمە پیرەکەیە بۆ نازناوێکی دیکە، پێکهاتە و ئامادەیی و ئەزموونیش لە خزمەتی ئەودان، بەتایبەت بوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەڵام جۆشوخرۆشی گاتۆزۆ و خۆسەلماندن لە یانەی ناپۆلی، دەکرێ هەموو شتەکان پێچەوانە بکەنەوە.

یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا، دووەم یارییە هەردوو یانە لە پاش دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی تۆپی پێی ئیتاڵیاوە ئەنجامی دەدەن، لە یارییەکانی پێشوویاندا لە قۆناخی پێشکۆتایی، یۆڤینتۆس بەسەر میلاندا پەڕییەوە و سوودی لە بردنەوەی یاری چوون وەرگرت، ناپۆلیش هەمان شتیکرد، بەڵام ئەو لە کاتێکدا لە بەرامبەر ئینتەرمیلان زوو خۆی بینییەوە خەریکە دەردەکرێت، جڵەوی بەدەستهێنایەوە و یارییەکەی یەکسانکردەوە.

ناپۆلی لە تواناکانی دیڤید ئۆسپینای گۆڵپارێز بێبەش دەبێت، لە کاتێکدا یۆڤینتۆس بەبێ هیگواین و کیلینی روو لە رۆما دەکات. هەردوو یانە هێندەی دیکە چەکیان بەدەستەوەیە لەخۆیان راببینن ببنە پاڵەوانی جامەکە.

گەرچی ئەوە بۆ مێژوو دەمێنێتەوە کە کێ دەبێتە پاڵەوان، بەڵام لەوەش زیاتر بۆ مێژوو دەمێنێتەوە کە یەکێک لەو دوو یانەیە دەبنە یەکەم یانەی خولە گەورەکانی ئەوروپا جامی وڵاتەکانیان بەرز بکەنەوە، کەواتە ئەم شەڕە شەڕێکە بۆ دووجار لەسەر مێژوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif