جیهان بەرەو کردنەوەی ئابوورییەکان هەنگاو دەنێت

ليست هناك تعليقات

ئێستا کە وڵاتە پیشەسازییەکانی جیهان قۆناخێکی گەورەیان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیوە و تاڕادەیەک بارودۆخی وڵاتەکانیان لە بواری تووشبوون و گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا باشتر بووە،ئیدی هەنگاو بەرەو کردنەوەی ئابوورییەکانیان دەنێن، بەڵام لەگەڵ پرسیارێكی سەرەکی، ئەویش چۆن دەکرێت ئابوورییەکانیان بکەنەوە و رێگریش لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە بکەن.

ژمارەیەک لە کۆمپانیا راوێژکارییەکان هەندێک رێنماییان لەو بوارەوە پێشنیازکردووە: 

- کارکردن لە ماڵەوە بۆئەو کارمەندانەی دەگونجێت
- پشکنین بۆ هەموو فەرمانبەرەکان کە دەچنە شوێنی کار
- راهێنان و هاندانی فەرمانبەران بۆئەوەی مامەڵەی رۆژانەی خۆیان بگۆڕن.
کاتی هاتن و دەرچوون لە فەرمانگەکان:

- رێکخستنەوەی ئامرازەکانی گواستنەوە
- پشکنینی پلەی گەرمیی لەش
- دابەشکردنی کاتەکانی دەستپێکردن و کۆتایی دەوام، تاوەکو رێگە لە کۆبوونەوەی زۆری خەڵک لەبەر دەرگاکان بگرن
- پاککردنەوەی شوێنەکان
- هاندانی فەرمانبەران و سەردانیکاران بۆ پۆشینی دەمامک

لە شوێنی کار:

- چاودێریکردنەوەی بەردەوامی فەرمانبەران بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکان
- رێکخستنەوەی شوێنی کار (دانانی پەرژینی پلاستیکی لە نێوان فەرمانبەران)
- دابەشکردنی رۆژانی دەوامی فەرمانبەران
- کەمکردنەوەی کۆبوونەوەی خەڵکی زۆر لە شوێنە هاوبەشەکان (وەک کافتریا یان شوێنی جگەرەکێشانی فەرمانگەکان)
- دابەشکردنی کاتەکانی نانخواردن

لە کەرتی تەندروستی

- ستافی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ستافەکانی دیکە جیابکرێنەوە
نەخۆشی کۆڤید-19، کاریگەری نەرێنی لەسەر هەموو کەرتە ئابوورییەکانی وڵاتانی جیهان کردووە، ئەو زیانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شەش مانگی رابردوودا بە وڵاتانی گەیاند، پێناچێت لە مەودایەکی کورت و مامناوەنددا، چاکببێتەوە.

تاوەکو ئێستا لە جیهان شەش ملیۆن و 850 هەزار و 597 تووشبووی کۆرۆنا هەن، لەو ژمارەیە 398 هەزار و 244 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و سێ ملیۆن و 351 هەزار و 249 کەسیش چاکبوونەتەوە. ئەمریکاش پلەی یەکەمی وڵاتانی بۆ زۆرترین تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا گرتووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif