ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەست پێدەكات

ليست هناك تعليقات


ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لیژنەیەکیان بۆ ئامادەکردنی پێداویستییەکانی هەڵبژاردن پێکهێناوە و رەتیدەکاتەوە تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیاکانی پەیوەست بەو بوارەدا ئەنجامدابێت.

پڕۆسەی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان و راپۆرتێکیش لەبارەی پێداویستییە لۆجستی و تەکنییەکان ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات

ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەو لیژنەیەی پێکهێنراوە پێداچونەوە بە گرێبەستەکانی پێشو دەکات کە تایبەت بون بە دابینکردنی ئامێرەکانی رۆژی هەڵبژاردن، پڕۆسەی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان و راپۆرتێکیش لەبارەی پێداویستییە لۆجستی و تەکنییەکان ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات.

باسی پەرەپێدانی ئەو ئامێرانە کراوە و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئامێرەکانیش ئامادەیی خۆی بۆ گەشەپێدان و نوێکردنەوەی ئامارەکان دەربڕیوە

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامێری دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان کە لەلایەن کۆمپانیایەکی کۆریاوە دروستکراوە، بە هاوبەشی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان و ئاژانسی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (‫USAID‬) باسی پەرەپێدانی ئەو ئامێرانە کراوە و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئامێرەکانیش ئامادەیی خۆی بۆ گەشەپێدان و نوێکردنەوەی ئامارەکان دەربڕیوە.

ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت یەکێکە لە بەڵێنەکانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و لە کارنامەی حکومەتی نوێشدا جێگەی کراوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنێکی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دیاریکراوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif