بۆ یەكەم جار كۆمپانیایەكی هەرێمی كوردستان ئەم مۆڵەت وەردەگرێت

ليست هناك تعليقات

یەكەم كۆمپانیایی بواری بەرگری و پارێزگاری و ئاسایشی ئەلیکترۆنی مۆڵەتی فەرمی وەردەگرێت

كاروان مستەفا كریم، مامۆستای زانكۆ و خاوەنی كۆمپانیایی( سایبەر) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، بەڵگەنانەی تۆماری كۆمپانیاكەی بڵاو كردۆتەوە و كە لە وڵاتی بەریتانیا مۆڵەتەكەی وەرگرتوە و تیایدا نوسیویەتی: ئەمڕۆ " لایسێنس - ئیجازە " ی فەرمی نێوەدەوڵەتیم وەرگرت لە ووڵاتی بەریتانیا بۆ کۆمپانیایەکی سەربەخۆی سایبەری بە ناوی " DIAMOND CYBER SECURITY LTD " بۆ بەرگری و پارێزگاری و ئاسایشی ئەلیکترۆنی بە گشتی، کۆمپانیاکە بەپێی پرانسیپی نێودەوڵەتی قبوڵکراو، لەژێر ڕێنمایەکانی یاسای نێودەوڵەتی و بناماکانی ڕێکخراوی " IEEE " دا دەستدەکات بە ئەنجامدانی کارەکانی، چیتر ڕۆڵەکانی کوردیش لە ئاستی نێودەوڵەتی دا دەتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن لەڕێگەی کۆمپانیاکەوە، ئەویش تەنها لەڕێگەی بەرزکردنەوەی داواکاری لەسەر کێشە تەکنۆلۆژیەکانیان بەشێوەی ئۆنلاین. کۆمپانیاکە بەم زوانە دەست دەکات بەکارەکانی..

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif