کورد لە کتێبەکەی "جۆن بۆڵتن "دا

ليست هناك تعليقات


ئالان تۆفیق ساڵح

جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێشووی ئەمریکا وەک بەڵێنی دابوو کتێبەکەی”THE ROOM WHERE IT HAPPENED” بڵاوکردەوەو خستیە بازاڕەوە سەرەڕای ھەموو ھەڕەشەکانی ترەمپ.

کتێبەکەکە لە ٤٤٥ لاپەڕە(ئەلکترۆنی) پێکدێت - جگە لە وێنەو فەھرستەکەی- ئەم کتێبە باس لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدا.

ئەوەی کە گرنگە بە لای ئێمەوە چەند سەرنجێکە لەسەر کوردکە بۆڵتن لەو کتێبەدا لە نۆزدە لاپەڕەی جیاوازدا چل جار زیاتر ناوی کوردی ھێناوەوسەرنج و بۆچونی چەند سیاسییەک و بڕیاربەدەستی جیھانی باس کردوە لەسەر کورد لەسەرو ھەموشیانەوە دۆناڵد ترەمپ.

لەسەرەتادا دەبێت ئاماژە بەوە بکەم کە لەم کتێبەدا لەناو سەرکردە کوردەکاندا تەنھا ناوی ژەنەڕاڵ مەزڵوم کۆبانێ ھاتووە کە یەکێک بووە لەو یاریزانە سیاسییانەی کە ئەمریکا حسابی بۆ کردووە، ئەمەش نیشانەی پرسیار دەخاتە سەر سەرکردەوەو بڕیار بەدەستەکانی خۆمان کە لە گەرمترین - لەڕووی سیاسییەوە- ناوچەی جیھان " سیاسەت" دەکەن_ بەبۆچونی خۆیان-بەڵام سەبارەت بە ڕوداوەکانی ئەم ناوچەیەبەھیچ شێوەیەک ناویان وەک کارەکتەرێکی سیاسی نەھاتووە!کە ئەمەش ھێمایە بۆ نائەکتیڤ بوونی ئەم سەرکردانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیو ئیقلیمیش، بۆ نمونە لەیەکێک لەھەرە باسە گرنگەکان کە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکایە لە سوریاو چۆڵکردنی گۆڕەپان بۆ ئەردۆگان، وە کاریگەری ئەم بڕیارەلەسەر ھەموو ناوچەکەبەھیچ شێوەیەک باس لەھیچ جموجۆڵێکی سیاسیانەی سەرکردەکانی لای خۆمان نیە لەم بابەتەدا کەدەیان توانی لەڕێگەی پەیوەندیان لەگەڵ سعودیەوئەردەن وباڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا- کە دژی ئەو بڕیارە بووە- فشارێک یاخود بەلایەنی کەمەوە ھەوڵێک بدەن بۆ پاشگەزکردنەوەی ترەمپ لەو بڕیارە کە وەک دەردەکەوێت کارێکی ئەستەم نەبووەولە شوێنێکدا بۆڵتن وشەی” whining” بۆ ئەردۆگان بەکاردەھێنێ سەبارەت بە پرسی کشانەوەکە کەبەواتای کڕوزاندنەوە دێت!

بەڵام وادیارە کە سەرکردەکانمان وەک ئێمە لە شاشەی تەلەڤزیۆنەوەئاگاداری ئەم بابەتە بوون!

سەبارەت بەبۆچونی ترەمپ لەسەر کورد بۆڵتن پێمان دەڵێت کە ترەمپ کوردی خۆش ناوێت و پێیوایە بە پاڵپشتی تەیارەکانی ئەمریکا دەتوانن شەڕ بکەن ئەگەر نا ڕادەکەن، بۆڵتن لەسەرەتای کتێبەکەیداپێناسەی ترەمپ دەکات لەسەر زاری چارلس کرۆسامر- ڕۆژنامەوانێکی سیاسیە- کەبە بۆڵتنی وتووەپەشیمانم کەپێشتر وتومە ترەمپ وەک منداڵێکی یانزە ساڵان وایەبەڵکو” He’s like one year old . Everything is seen through the prism whether is benefit Donald Trump"

"وەک منداڵێکی یەکساڵانە. ئەو ھەموو شتێک لەوئاوێزەیەوە- گۆشە نیگا- دەبینێت کە ئایا سوودی ھەیە بۆ ترەمپ"

ئەمەش بۆ ئێمەی کورد گرنگە چونکە ئەگەر ترەمپ بۆ چوار ساڵی تر ھەڵبژێردرایەوە دەبێت بزا نین مامەڵە لەگەڵ چ جۆرە بیرکردنەوەیەکدا دەکەین.

سەبارەت بە ئەردۆگانیش دەڵێت لەناوبردنی داعش ئامانجی سەرەکی ئەو نیە بەڵکو لەناوبردنی کوردەکانە وە کە باس لە P.K.K دەکات مەبەستی ھەموو کوردە، بۆڵتن دەڵێت ئەردۆگان ھێندە بە خێرایی نۆپیتەکورتکراوەکەی PYD -YPG- PKK دەڵێت وەک ئەوەی سپێڵی ناوی خۆی بکات!

بۆڵتن پێی وایە ئەردۆگان باوەڕی وایە"The only good Kurd is a dead Kurd”

تەنھا کوردێکی باش ئەوانەن کە مردوون.

ئەمەش قەبارەی ئەو ڕقەمان بۆ دەردەخات کە ئەردۆگان ھەیەتی بەرامبەر بە کورد.

سەبارەت بە بۆچونی ئەردۆگانیش لەسەر دیموکراسی بۆڵتن قسەیەکی بیست ساڵ پێش ئێستای ئەردۆگان بە نموونە دەھێنێتەوە کە ئەوکات سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ بووەکە دەڵێت" دیموکراسی وەک تاکسی وایە سەردەکەویت بۆ ئەوەی بتگەیەنێتە شوێنێک کە دەتەوێت دواتر لێی دادەبەزیت"

ئەم بۆچونەی ئەردۆگان بە تەواوەتی گوزارشت کردنێکی ماکیاڤیللیانەیە لە سیاسەت و بەکارھێنانیەتی بۆ مەبەستی شەخسی.

ھەر سەبارەت بە تورکیا بۆڵتن ئاماژە بەوە دەدات کە ئەردۆگان- ھەتائەو کاتەی بۆڵتن واز لەپۆستەکەی دەھێنێت-ھەمیشە لە قسەکردنیا لەگەڵ ترەمپ سێ تەوەری سەرەکی ھەبووە ، کور د، ڕادەستکردنەوەی فەتحوڵلا گوڵەن ھەروەھا کێشەی ھاڵک بانک، ئەم بانکە گەورەترین بانکی تورکیایەو ئەردۆگان گرنگی تایبەتی پێدەدات و ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ ئازادکردنی جێگری سەرۆکی ئەو بانکە کە لە ئەمریکا حوکمدراوە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ ئێران، بەڵام بە داخەوە دەبیستین کە سەروەت و سامانێکی زۆری کوردستان براوەتە ئەو بانکەوھەرێمی کوردستان مامەڵەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ دەکات.

ماوەتەوە بڵێم کەھەموو " سیاسییەک" ی ئەم ھەرێمە دەبێت ئەم کتێبە بخوێنێتەوە ئەگەر دەیانەوێت یاریزان بن نەک تەماشاکەر.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif