بەڵینی چاكسازی حكومەت و فەرمایشتەكەی بارام بەگ

ليست هناك تعليقات


ئیبراهیم حاجی زەڵمی.
-
گوتەكانی بارام بەگ كە من بەفەرمایشتەكان ناویانم هێناوە، گوتەی مەشهوورن بەتەڵاقەكانی بارام بەك بەناوبانگن، كوتەی دیارو بڵاوی ناوچەی هەڵەبجەو هەورامانن، داچۆراوی بیركردنەوەی وردی پشت ئەزمونی كۆمەڵایەتی و رۆحێكی ناسكی بارام بەگن. یەكێ لەو گوتانەی كە ئێمە دەمانەوێ لێرەدا بیخەینە بەرچاوو لەپاڵیدا تەماشەیەكی هەندێ دیاردەی سایكۆلۆژی و سیاسی بكەین ئەوەیە كە گوتویەتی: 

تەڵاقم كەوتبێ ئەوەی سەرەگوریسێكی بەدەستەوەیە گەر سێ قسان بكات ڕوەو خەڵكی دوانیان بۆ مەسڵەحەتی خۆیەتی و یەكێكیان بۆ خەڵكە.!!!

قسەی راست و بێرتووشی وەك ئەمە كەم دەستدەكەوێ!! گریمانەو تیۆریای كۆمەڵایەتی هەقە هەژمار بكرێت، و كۆڵینەوە لەسەر راستەقینەیی ئەمە بكرێت، تاچیتر خەڵكی رەش و رووت و كەمهۆشیاری كوردەواری لەم روەوە كەم ببنە بەردەسی سیاسیەكان و كەم بخەڵەتێن بە قسەو گوتەی بریقەدارو بەڵێن وئومێدی فریودەرانەیان كە رۆژانەو هەفتانەو مانگانە هەڵیدەرێژن بۆ خەڵكی.!

بۆیە بوونی راستەقینەیی ئەم فەرمایشتەی بارام بەگ وامان لێ دەكات كەبە بایەخەوە تەماشەی ئەم گریمانەیە بكەین و بەەرلەوەی دەمانباتەوە بۆ ئەوەی راڤەیەكی كورت و پوختی بكەین: 

گومانی تیا نیە ئەوەی كە سەرەگوریسێكی بەدەستەوە بێت، مەبەستی ئەوەیە كە كارێك و پێگەیەكی لەژێر چنگابێ وكەنوخبەو كەسانی دەسترۆیشتووی نێو كۆمەڵگەن، لێرەوە پرسیارێك خۆی نومایان دەكات مەگەر ئەوەی نوخبەیەو ئەوەی پێگەیەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی هەیە، كاتێ ڕوودەكاتە جەماوەرو قسە بۆ ئەوان دەكات و لێیان نزیك دەبێتەوە مەگەر زیاتر چاكەو ئامانجی خودی وگروپی و حیزبی خۆی گەرەكە و لەپشت رەفتارو جوڵەو گوتەكانیەوەیەتی یان نەخێرچاكەو ئامانجی خودی نا ئامادەیە؟ وتەنیا ئامانجی چاكەی گشتیەوبۆ ئەوانە هەوڵی؟

بێگومان بەرپرسانی حكومی و حیزبی و دەسەڵاتدارانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم ماوەی حوكمرانیەی نزیك لە 30 ساڵەیاندا فەرمایشتەكەی بارامبەگیان سپیتر كردەوە بەوەی:

یەكەم: ئەوەی كە پێگەیەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئیداری هەبووە، پێگەیەكەی تابەئیمرۆ لەپێناوو خزمەتی زیاتری خۆی و بنەماڵەو كەسەنزیكەكانی بەكاربردووە.

دووەم: ئەوەی لەجەماوەر نزیككەوتبێتەوە مەرامی سیاسی و كۆمەڵایەتی خۆی هەبووەو چاوی رۆشن و رەشی كۆمەڵگەی تەڵخ كردوە بەگوتەو بەڵێن وقسەبریسەكداروگوایە پرۆژەكانی، كاتێ گەیشتوەتە بەپێگەكەی ئەگەر یەك لەسەر سێ بیری بەلای گوتەكانی خۆی و بەڵنەكانی مابێ ئەوە هێشتا پیاوی چاك بووە گەرنا زیاتر بۆخۆی و بۆحیزب و گروپەكەی كاریكردوە.

سێیەم: ئەوەی ئیمرۆ لەم كاتی كۆرۆناو قەیران و كێشەو نەداریەی كە كوردەواری تێكەوتووە، ئەوەی دەیڵێن بەناوی بەڵێنی چاكسازی و ئەوەی دەیانەوێ خەڵكی پێ بخەڵەتێنن، تەنیاو گوتەو قسەی بێكردارەو پەراندنەوەی خۆیانە لەم دۆخە نالەبارە نەك پەراندنەوەی خەڵك بێ لەم دۆخە. بۆیە ئەوەی ئەڵێن ئیمرۆ لە سێ قسە دووقسەیان زیاتر پاراستن و دەركردنی خۆیانە لەم دۆخە نەك خەڵكی.!!

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif