کۆرۆنا و چیرۆکی کەرەکە

ليست هناك تعليقات

فارس نەورۆڵی
-
قسەکردن لەسەر ھەر کایەیەک پێویستی بە پسپۆڕیھەیە لەو بوارەدا ، بەتایبەتی کایەی زانست ، ئەگەرزانست وای لێھات ھەمووکەس بەناشارەزایی قسەی لەسەر بکات ، ئەوا دەرەنجامی کارەسات دەبێت ، چونکە قسەکردن لەزانست قسەی میزاج نیە، قسەی پسپۆڕییە قسەی عەقڵە، زانست ئاسان نیەو مەرجیقورسی ھەیە ھەتا مرۆڤ بتوانێ لەو بوارەدا شتێکفێربێت. بۆیە پێویستە جیاوازی بکەین لەنێوان قسەکردن ولێکدانەوەی سیاسی وکۆمەڵایەتی و لێکدانەوەی فەلسەفە و زانست لەکاتی هەڵسەنگاندن و قسەکردن لەسەر ھەر بارو دۆخێک. بۆیە ھەندێ بارودۆخ ھەیە دەکرێ گشت قسەی تێدا بکات ، بەڵام ھەندێ کایەو بارودۆخ ھەیە دەبێ پسپۆڕان قسەیان ھەبێت. خۆ ئەگەر لەسەر ھەر مەسەلەیەک ھەر کەسەو بەمیزاج قسەی تێدا بکات، بەبێ تێگەیشتن بڕیاری لەسەر بدات ، ئەوا وەک چیرۆکی کەرەکەو کوڕ و باوکەکەی لێدێت. دەگێڕنەوە لە مەملەکەتێک باوکوکوڕێک کەرێکیان دەبێ و لەبری ئۆتۆمۆبێل بەکاری دێنن ، ڕۆژێک ھەردوکیان سەر دەکەون وسەفەر دەکەن لەڕێگا دەگەنە چەند کەسێک لەبری ماندونەبن دەڵێن ئەوە بۆھێندە بێ ویژدانن بەھەردوکتانەوە چونەتەسەر ئەو کەرە ناچار منداڵەکە دادەبەزێ و تەنھاباوکی لێی دەخوڕێ ، پاش کەمێ ڕۆیشتن دەگەنە چەند کەسێکی دیکە و بە باوکەکە دەڵین ئەوە بۆئەوەدە بێویژدانی ئەو منداڵە بەپێ دەڕوات و خۆتسواری کەرەکە بویت. ناچار باب دادەبەزێ و کوڕەکەسەر دەکەوێت ، کەمێکی دیکە دەڕۆن دەگەنە چەند کەسێکی دی دەڵێن کوڕە بۆ ھێندە بێ شەرمی خۆت بەکەرەکە دەڕۆیت باوکت بەپیادە. ئەمجار ھەردوکیان دادەبەزن و کەر وە پێش خۆیان دەدەن، دەگەنە کۆمەڵەکەسێکی دیکە ئەمان پێیان دەڵێن ئەوە بۆ بە پیادەدەڕۆن وئەوکەرەشتان پێیە ، ناچار وایان لێدێت باب دەڵێ کوڕم با کەرەکە بدەین بەکۆڵی ھەردوکماندا، کەئەم کارەدەکەن پێیان دەڵێن ئەمانە تێکچوون. دۆخیئەم باوک وکوڕە دەچێتە دۆخی حەشامات ، لەدۆخی حەشاماتدا بیرکردنەوە نییە. ئەگەر سەیری دۆخی کۆرۆنا بکەین خەڵک چوەتە دۆخی ئەو باب وکوڕە،ئەوەش لە ئەنجامی میزاجی سیاسی وحیزبی داخەڵک سەری لێشێواوە واتە ( میزاجی کوردەواریمان تێک چووە) میدیاش ڕۆڵێکی ئەرێنی ناگێڕێت. لەلایەک دەڵێن کۆرۆنا نیە لەلایەک دەڵێن هێندەی کاتژمێرێکی ماوە بۆ مەرگ ، گروپێک دەڵێن خۆپارێزێ ناوێت و ئەمانە زۆر دۆگمایی مامەڵە لەگەڵ کۆرۆنا دەکەن و خەڵک چەواشە دەکەن ، تەندروستی ئێژن خۆتان باش بپارێزن دەمامک بکەن دەستکێش لەدەست بکەن و لەقەرەباڵغی دور بکەونەوە. لە کاتێکدا ئەمە پێویستە تەنھا زانست قسەی لەسەر بکات کەچۆن مامەڵە لەتەک کۆرۆنادا بکرێت، چونکە بەڕەھایی قسەی زانستە کەقسەی تێدا بکات ، نەئایدیۆلۆجیا ، ئاین ، حیزب ، نابێ قسەیان ھەبێ بۆ وەبەرھێنانی سیاسی، بەڵاممادام دۆخەکەیان گەیاندە دۆخی حەشامات و بێمتمانەیی ، ئیتر ڕایەکی تایبەت نابێت بەسەرچاوەیوەرگرتن بۆخەڵک. چونکە حەشامات ڕایەکی ڕاشکاوینییە بەڵکو ھاوڕای ئەو وتاربێژانەیە لەبەردەمیداوتاردەدەن ناشوکریش نەبێت زۆرینەی حەڵک بۆتەوتاربێژی موزەییەف ھەرشتێ ببینن و ببیستن بەگوێرەی کاریگەری وتاربێژەکان بڕوا بەمەسەلەکان دەھێنن. ئەوان تەماشای بەڵگەو دەلیل ناکەن ، تەنھاگوێ بۆ ھات وھاوار و ژاوەژاو دەگرن نەک قسەیعەقڵ، چونکە لەحەشاماتدا پرسیار ناکرێ لەسەرحەقیقەتی بابەتەکان، بەداخەوە لە ئاوا دۆخێکداھەندێ وتار بێژ و نوسەر بەڕۆحی (سادییین) دەنوسنووتار دەدەن. بۆیە ئەگەر بەراوردی کۆرۆنا لەگەڵ ئەوچیرۆکەدا بکەین لێکچونیان ھەیە ، ئەوان کەرەکەیان پێکەوە ھەڵگرت و بون بە مەسخەرە ئەوانەی قسەیان بۆدەکردن، چونکە نەیان دەزانی چۆن مامەڵە لەگەڵ کەرەکە بکەن وایان لێشێواندبون. ئەوەتا میزاجی سیاسی وای کرد ئێمەش نەزانین چۆن مامەڵە لەگەڵ کۆرۆنا بکەین و وا کۆرۆنا چوەتە کۆڵمان هەر ئەمسەرلێشێواندنە وایکرد میللەتێک ئەنفال ڕاینەچڵەکێنێ و یەکی نەخات پەند لەشەڕی ناوخۆ وەرنەگرین و یەکماننەخات ئەو هەموو شکست و کارەساتەی ناو مێژوویەکمان نەخات کۆرۆناش کەپەتایەکی جیهانییەوجیهانی بەچۆکدا هێناوە یەکمان نەخات. من ناڵێم حکومەت بێ کەموکوڕیە ، ناڵێم کەس ڕەخنە نەگرێت، دەڵێم حکومەت کە کەرەنتینە دەکات دەبێ لەھەمانکاتدا دەبێت لە خەمی بژێوی خەڵکدا بێت ، ئەگینالێکەوتەکانی کەرەنتینەو بێکاری خەڵک و ھەژاری لەلێکەوتەکانی کۆرۆنا کەمتر نابێت. ئەگەر زیاتر نەبێتبەڵام دەبێ خەڵکیش بزانێ کۆرۆنا مەترسییە کەدەسەو یەخەیەو جیھانی گیرۆدە کردوە. پێویستە خۆمان بپارێزین ، نەچینە ژێر باری بەئایدیۆلۆجیاو بەحیزبی کردن و بەسیاسەت کردنی کۆرۆنا، تەنھاگوێ بۆ شارەزایان ڕاگرن ، ئەوانەش ڕەخنە یان ھەیەبا ڕەخنەی خۆیان بگرن و ڕۆڵی خەرەنگێز ببیننبەرامبەر دامەزراوە شەرعییەکان، نەک ڕۆڵی دوپشک وگەوجاندنی خەڵک، چونکە لەم مەسەلەیەدا میللەت نابوت دەبێ و باجی قورس دەدات ئەوانەی کە گاڵتە بە کۆرۆنادەکەن و دەیانەوێت خەڵک بێ متمانە بکەن خۆیان وەکبەرزەکی بانان بۆی دەردەچن بۆیە تکایە لە خەمیخۆتان و ماڵ مناڵەکانتاندا بن . 

تێبینی
سود لە خوێندنەوەی دیالۆگەکانی ( ئەفلاتون) خانەیحیکمەت وەرگیراوە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif