سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئامانجی حکومەتەکەی گەیشتنە بە هەڵبژاردنێکی پاک و ئابورییەکی دوور لە داڕوخان و پاراستنی سەروەری وڵاتەکەی، وتیشى: وڵاتەکەی بەهۆی بێپلانییەوە دەناڵێنێت و خاوەنی ئابورییەکی ئەوتۆش نییە.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەرچی وڵاتەکەی خاوەنی ئابورییەکی ئەوتۆ نییە و بەهۆی بێ پلانییەوە دەناڵێنێت، بەڵام وەکو حکومەتی عێراق پشتیوانی لە کەرتی تایبەت دەکەن، چونکە هەر ئەوەیە کە دەتوانێت وڵات بونیادبنێتەوە.
راشیگەیاند، کە موزایەداتی سیاسی رەتدەکاتەوە و تەمەنی راستەقینەی حکومەتەکەشی بریتییە لە تەنیا هەفتەیەک. کازمى باسی لەوەشکرد، کە ٧٣%ی خانەنشینان موچەی مانگی رابردوویان بە تەواوی وەرگرتووە و ئەو رێژەیەی کە ماوەتەوە بە زووی بۆیان خەرجدەکرێت.
لەبارەی گفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکاشەوە، کازمی رایگەیاند، "ئەو گفتوگۆیەی کە لە ئەمڕۆوە لەنێوان هەردوو وڵاتدا دەستپێدەکات، پشت دەبەستێت بە مەرجەعیەت، پەرلەمان و پێداویستییەکانی عێراق."
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٧ی مانگی رابردوو، مستەفا کازمی وەکو سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق هەڵبژێردرا و لە مەراسیمی دەستبەکاربوونیشیدا رایگەیاند، کە ئامانجی سەرەکی حکومەتەکەی بریتی دەبێت لە نەهێشتنی گەندەڵی و سازکردنی هەڵبژاردنێکی پاک.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق