چێڵسی یاریزانێكی فرۆشت و یاریزانێكی كڕی

ليست هناك تعليقات

یانەی چێڵسی نزیکە لە گواستنەوەی کای هاڤێرتز بۆ یانەکەی و دەستبەرداری یاریزانێکیشی دەبێت.

رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، چێلسی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کای هاڤێرتزی یاریزانی یانەی بایەرلیڤەرکوزن، تەنیا لەسەر ئەوە ماوە یاریزانەکە بە دەستەوارەکە رازیبێت.

چێڵسی لە ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ هاڤێرتز دەبێت دەستبەرداری جۆرجینیۆ ببێت و نزیکترین یانەش بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە یانەی یوڤێنتوسە کە لەلایەن ماوریزیۆ سارییەوە چەند جارێک داوا کراوە.

رۆژنامەکانی بەریتانیا باسیان لەوەش کردووە، چێڵسی 50 ملیۆن پاوەند دەداتە بایەرلیڤەرکوزن و مووچەی ساڵانەی یاریزانە لاوەکەش دەکاتە 7 ملیۆن پاوەندی ساڵانە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif