ئەم جۆرە موچانەش هەیە، لە بانكی هەڵەبجە وەریدەگرن

ليست هناك تعليقات


ژمارەیەک موچەخۆر لەڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئاشکرا دەبن و ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە داوایەكی سەیر لەلایەنە سیاسییەكان دەكات بەوەی لەئێستادا نەیەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوە دەكات ژمارەیەك لە ئەندام و لایەنگرانی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كە دانیشتووی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن، مووچەی خانەنشینی سەربازییان بۆ بڕاوەتەوە و مانگانە لەكاتی دابەشكردنی مووچە لەبانکی هەڵەبجە مووچە وەردەگرن.

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاندوە: لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوورەكەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ پاسەوانی سنور و هێزەكانی ئاسایش توانیمان بە باشی كۆنتڕۆڵی ناوچە سنوورییەكان بكەین و نەهێڵین هیچ كەسێك بەشێوەی نایاسایی (قاچاخ) بێتە ناو سنوری هەڵەبجەوە و ئەوانەشی هاتوون دەستگیركراون و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، مانگی پێشوو لەلایەن بانکی هەڵەبجەوە ئاگادار كراینەوە كە ژمارەیەك لە خانەنشینی سەربازی كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن و لە بانکی هەڵەبجە مووچەی خانەنشینی وەردەگرن، دێنە بانکەكەیان، ئەمەش مەترسی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنایان لێدەكرێت، بۆیە ئێمەش لای خۆمانەوە داوامان لە لایەنە سیاسییەكانی هەڵەبجە كردووە كە ئەوانەی خانەنشینی سەربازییان بۆ خەڵكی ڕۆژهەڵات بڕیوەتەوە و بە ئەندام و لایەنگری خۆیانیان دەزانن، پێیان ڕابگەیەنن كە جارێ‌ تا ئەم دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنایە نەكەوێت بە لایەكدا سەردانی بانک نەكەن بۆ وەرگرتنی مووچە، ئەوانیش داواكەی ئێمەیان گەیاندووە بەو خانەنشینانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، خۆشبەختانە، لە ئێستادا تاكە پارێزگاین لە هەرێم كە كەمترین ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوە كە لە ئێستادا تەنها سێ‌ تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لەژێر چاودێریدان.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif