ژیانی کولەمەرگیی رەش پێستەکان لە ئەمریکا

ليست هناك تعليقات
ڕاپۆرت
-
مێژووی رەش پێستەکان لە ئەمریکا، مێژوویەکی تاریک و پڕ لە ئازارە، ھەر جارێک و بەھۆی رووداوێکەوە پەردە لەسەر ئەو تاریکییە لادەبرێت و ژیانی پڕ لە ئازاری ئەوان بۆ ھەموو جیھان ئاشکرا دەبێت. مردنی جۆرج فلۆیدیش دوای ئازاردانی لەلایەن پۆلیسێکی ئەمریکییەوە، جارێکی دیکە ئەو ئازارە سەختەی رەش پێستەکانی ئەمریکای بە جیھان ناساندەوە کە لەو وڵاتەدا دەیچێژن.

پۆلیس و رەش پێستەکان
بەشی زۆری ئامار و توێژینەوەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە مامەڵەی پۆلیسی ئەمریکی لەگەڵ رەشپێستەکان سەخت و توندوتیژە، زۆربەی ئەوانەی لەلایەن پۆلیسەوە ئازاردەدرێن رەشپێستەکانن، بە ئاشکرا ئەوە دەبینرێت کە جیاوازیلەنێوان سپی پێستێک و رەشپێستێکدا دەکەن. ئەمەش وای کردووەزۆربەی ئەوانەی لەلایەن پۆلیسەوەدەگیرێن، ئازاردەدرێن و تەنانەت رووبەڕووی مردن دەکرێنەوە رەشپێستەکانن.

مردنی رەش پێستەکان
ئامارەکان لەبارەی تەقەی ھێزەکانی پۆلیس و کوشتنی خەڵکەوە دەریدەخەن، ژمارەی کوژراوانی رەشپێستی ئەمریکی بە بنەڕەت ئەفریقی زیاترە لە چاو ژمارەیان لە ئەمریکا، واتە سەرەڕای کەمیی ژمارەیان لە ئەمریکا، بەڵام لەنێو کوژراوانی دەستی پۆلیسدا زۆرینەن.

لەگەڵ ئەوەی ئەمریکییە رەش پێستە بە بنەڕەت ئەفریقییەکان لە ١٤٪‏ی دانیشتووانی ئەمریکا پێکدەھێنن، بەڵام لە سەروو ٢٣٪‏ی ئەوانەی بە دەستی پۆلیس دەکوژرێن رەش پێستە ئەمریکییە-ئەفریقییەکانن.

ئەم ئامارە مەترسیدارە سێ ساڵە بەردەوامە، لە کاتێکدا ژمارەی کوژراوە سپی پێستەکان بەردەوام کەمدەبێتەوە.

ماددەی ھۆشبەر؛ بیانووی کوشتنی رەشپێستەکان
رەش پێستەکانی ئەمریکا بە چەند بیانوویەکلەژێر ستەم و ئازاری ھێزە ئەمنییەکاندان، ھەرجارە و بە بیانوویەک ئازار دەدرێن و تۆمەتبار دەکرێن، لە کاتێکدا توێژینەوەکان دەریدەخەن ئەم تۆمەتانە ناڕاستن و تەنھا بۆ داپۆشینی ئەو ستەمەیە لێیان دەکرێت.

بەپێی ئامارەکان لەگەڵ ئەوەی بەکارھێنان و بازرگانیکردن لەناو رەش پێست و سپی پێستەکانی ئەمریکادا لەیەکەوە نزیکە، بەڵام زۆربەی ئەوانەی بە تۆمەتی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکانەوە دەستگیر دەکرێن لە رەش پێستەکانن.

لە ساڵی ٢٠١٨ لەنێو ھەر ١٠٠ ھەزار ئەمریکی رەش پێستدا ٧٥٠ کەسیان بەتۆمەتی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون،لە کاتێکدا لە ھەر ١٠٠ ھەزار ئەمریکی سپی پێستدا تەنھا ٣٥٠ کەسیان بەو تۆمەتە دەستگیر کراون.

واتە ئەوەی لە ئامارەکاندا دەردەکەوێت دەستگیرکردن بە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان لەنێو ئەمریکییە - ئەفریقییەکاندا زیاترە، لە کاتێکدا بەکارھێانی مادە ھۆشبەرەکان لای سپی پێست و رەش پێستەکان وەکیەکە و نزیکە لەیەکەوە.

بەپێی دەرئەنجامەکانی توێژینەوەیەکییەکێتی ئازادییە مەدەنییەکانی ئەمریکا، دەستگیرکردنی رەش پێستەکان بە تۆمەتی کێشانی حەشیش و ماددەکانی دیکە ٣.٧ ھێندە زیاترە لە دەستگیرکردنی سپی پێستەکان، لە کاتێکدا جیاوازییەکی زۆر کەم ھەیە لەنێوان سپی پێست و رەش پێستەکان لە کێشانی ئەم ماددەیە.

زیندان؛ ماڵی دووەمی رەش پێستەکان
ئەمریکییە رەش پێستەکان دەزانن نزیکبوونەوەشیان لە تاوان ئەگەر زۆرە بۆ ماڵی دووەمیان ببات کە زیندانە، لە کاتێکدا سپی پێستەکان ئەم ترسەیان نییە و ئازادتر دەتوانن بژین و ترسی کەمتریان ھەیە لە نزیکبوونەوە لە تاوان.

بەپێی نوێترین ئامارەکان، ژمارەی رەش پێستەکانی ئەمریکا لە زیندانەکاندا پێنج ھێندەی ژمارەی سپی پێستەکان و دوو ھێندەی ئەمریکییە - ئیسپانییەکانە.

لە ساڵی ٢٠١٨ تەنھا لە ١٣٪‏ی دانیشتوانی ئەمریکا رەش پێست بوون، بەڵام سێ لەسەریەکی زیندانییەکان رەش پێست بوون.

بەپێی ھەمان ئامار، لە٦٠٪ دانیشتوانی ئەمریکا سپی پێستن، لەگەڵ ئەوەشدا تەنھا لە ٣٠٪‏ زیندانییەکان سپی پێستن.

لە ھەر ١٠٠ ھەزار ئەمریکییەکی بە بنەڕەت ئەفریقی ١٠٠٠ کەسیان لە زیندانن،لە کاتێکدا تەنھا ٢٠٠ سپی پێست لە ھەر١٠٠ ھەزار سپی پێستێک لە زیندانەکانی ئەمریکادان.

لەگەڵ ئەوەی ژمارەی زیندانییە ئەمریکییە - ئەفریقییەکان لە چاو ساڵانی رابردوو روو لە کەمبوونە، بەڵام بەراورد بە سپی پێستەکان ژمارەیان لە زیندانەکاندا بەردەوام لە پێشەوەیە.

شەپۆلی دژە رەگەزپەرستی چی دەکات؟
دوای مردنی جۆرج فلۆید، شەپۆلێکی گەورە و فراوانی ناڕەزایەتیی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە، سەرەڕای توندوتیژییەکان، ناڕەزایەتییەکان بە شێوەیەکی گرنگ بەڕێوە دەچن و داوای ئازادی زیاتر و ژیانێکی ئارامتر بۆ رەشپێستەکان دەکرێت، خۆپیشاندەران داوا دەکەن کۆتایی بە جیاوازیی رەگەزیی بھێنرێت و ھێزەکانی پۆلیسدادوەرانەتر مامەڵە لەنێوان سپی پێست و رەش پێستەکاندا بکەن.

لەبەر مکوڕی خۆپیشاندەرانی ئەمریکا لەسەر داەاکارییەکانیان و ھاتنە سەر شەقامی سەدان ھەزار خۆپیشاندەر لە وڵاتانی ئەورووپاش، ئەگەر ھەیە ھەندێک گۆڕانکاری لە مامەڵەی ئەمریکا لەگەڵ رەشپێستەکاندا بھێنێتە ئاراوە، بەتایبەت دوای ئەوەی بەشێکی زۆری میدیاکارانی ئەمریکا، ھونەرمەند، رۆشنبیر و سپی پێستەکانیش ھاتونەتە سەر شەقام و لەگەڵ رەش پێستەکاندا داوای ئازادیی و مافی یەکسان بۆ رەشپێستەکان دەکە

ڕاپۆرتی پەیسەر پرێس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif