عێراق ئامادەكاری دەكات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە

ليست هناك تعليقات


سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە ئامادەکاریەکانیان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ جینین هینس پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق، رایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەبچێت و کاردەکەن بۆ ئەوەی سەرجەم بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەکە لاببەن.

سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند، لە پێناو هێنانەدی سەقامگیری سیاسی لە وڵاتەکەدا پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە.

لە خۆپیشاندانەکانی چەند مانگی رابردووی عێراقدا، کە بوونە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، هەڵبژاردنی پێشوەختە یەکێک لە داواکاریە سەرەکیەکانی خۆپیشاندەران بوو.

مستەفا کازمی کە دوای هاتنە سەرکاری چەند جارێک بەڵێنیداوە بەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەدەبات






ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif