د. ئەنوه‌ر محه‌مه‌د فه‌ره‌ج
-
(ئه‌خلاقی سیاسی، Political Ethics) یان (ئه‌خلاقی گشتی، Public Ethics) بریتیه له داوه‌ریكردنی و حوكمدان به دروستی یان نادروستی گوتار‌و ره‌فتاره سیاسییه‌كان له روانگه‌ی ئه‌خلاقیه‌وه. ئه‌خلاقی سیاسی، دابه‌شده‌بێت بۆ دوو به‌ش: یه‌كه‌م: ئه‌خلاقی پیاده‌كردن، دووه‌م: ئه‌خلاقی سیاسه‌ته‌كان، لێره‌دا باسی یه‌كه‌م ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: ئه‌خلاقی پیاده‌كردن (Ethics of Process) یان ئه‌خلاقی خاوه‌ن پله‌و پۆسته‌كان (Ethics ofOffice):
ئه‌م به‌شه‌ی ئه‌خلاقی سیاسی جه‌ختده‌كاته‌وه له ئه‌خلاقی فه‌رمانبه‌ری گشتی و ئه‌و شێوازانه‌ى به‌كاریان دێنێت له‌ئه‌نجامدانی كاره‌كانیدا. به ده‌ربڕینێكی دیكه بریتیه له ئه‌خلاقی ئه‌و كه‌سانه‌ی له پله‌و پۆستی گشتیدان و به‌شدارن له پرۆسه‌ى حوكمڕانیدا.
كێشه‌ى سه‌ره‌كی كه دووچاری ئه‌م كه‌سانه ده‌بێته‌وه بریتیه له ئه‌نجامدانی كردارێكی نادروست یان كردارێكی پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ به‌ڵێنه‌كانی پێشوویاندا، به ده‌ربڕینی (مایكڵ واڵزهر، Michael Walzer) بریتیه له (كێشه‌ى ده‌سته پیسه‌كان، Problem of Dirty Hands)، واته له سیاسه‌تدا هه‌ندێك كاری هه‌ڵه ئه‌نجامده‌درێت كه له رووی ئه‌خلاقیه‌وه نادروستن. له داموده‌زگا گهورهكانیشدا به‌هۆی هه‌بوونی زیاد له به‌رپرسێكی كارگێڕی، كێشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌بێت و ناتوانرێت به ئاسانی كه‌سی به‌رپرس له هه‌ڵه‌كه دیاری بكرێت، ئه‌مه‌ش به (كێشه‌ى زۆری ده‌سته‌كان، Problem of Many Hands) ناسراوه.
نموونه‌ى نا ئه‌خلاقی سیاسی پله‌و پۆست(گه‌نده‌ڵی،Corruption )ـه واته به‌كارهێنانی پله‌و پۆستی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی، گه‌نده‌ڵی كێشه‌ى ده‌ستی پیسه، به‌ڵام كاتێك ده‌بێته تۆڕ‌و رێكخراو كێشه‌ى زۆری ده‌سته‌كانیش په‌یدا ده‌بێت. بۆ نموونه هه‌موو كه‌س ده‌زانێت له كوردستاندا گه‌نده‌ڵی هه‌یه، به‌ڵام كه‌سیش راسته‌وخۆ خۆی به به‌رپرسیار نازانێت، بگره ههمووانبانگهشهی چاكسازی ده‌كه‌ن!
له روانگه‌ی ئه‌خلاقیه‌وه یه‌كه‌م سیفه‌تی ئه‌خلاقی كه پێویسته له كه‌سانی خاوه‌ن پله‌و پۆست‌دا هه‌بێت بریتیه له (راستگۆیی، Honesty) یان پابه‌ندبوون به (حه‌قیقه‌ت، Truth). بۆیه (دێنیس تۆمسۆن، Dennis Thompson) بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات له دیمۆكراسیدا پێویسته خه‌ڵك به‌رپرسیاریه‌تی بخه‌نه ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كان و خۆشیان به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرن، بۆ نموونه كاتێك سه‌ركرده‌كان كارێكیان ئه‌نجامدا له رووی ئه‌خلاقیه‌وه پاساوی نه‌بوو، ئه‌وا ته‌نها ده‌ستی سیاسییه‌كان پیس نابن، به‌ڵكو ده‌ستی خه‌ڵكیش پیس ده‌بێت، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش ناوده‌نێت (Democratic Dirty Hands).
باوه‌ڕبوون به (فه‌زیله‌ته ئه‌خلاقیه‌كان، پابه‌ندبوونی كه‌سی، په‌روه‌رده‌ی شیاو) كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌خلاقی سیاسی خاوه‌ن پله‌و پۆسته‌كان.
#سیاسه‌تناسی
#گروپی هه‌ژان بۆ فیكر‌و مه‌عنه‌ویه‌ت

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق