بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار دەڵێت، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە تورکیا ناوچەکانی سنووری زاخۆی بۆردوومان کردووە.
زێرەڤان موسا، بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "تۆپخانە و فڕۆکەکانی تورکیا چیای خانتیریان کردووەتە ئامانج و 23 مووشەک و تۆپ ئاراستەی ناوچەکە کراون".
بەڕێوەبەری ناحیەی دەرکار ئاماژەی بەوە دا، هێرش و تۆپباران و بۆردوومانەکانی تورکیا ترس و دڵەڕاوکێیان بۆ دانیشتووانی 15 گوند دروستکردووە.
هاوکات دلشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەرى ناحیەی باتیفا بە رووداوی راگەیاند، بەهۆی بەردەوامیی بۆردوومان و تۆپبارانکردنی ناوچەکەوە دانیشتووانی گوندەکانی کەشانێ و شیلانێ لە باتیفا رۆیشتوون و گوندەکانیان چۆڵکردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە نزیکەی 15 گوند چۆڵکراون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق