پێکانێك خۆشییەکانی بارسای تێکدا

ليست هناك تعليقات


سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە, وێڕای سەرکەوتنی گەورەی یانەی بارسێلۆنا لە یەکەمی یاری خۆی لە پاش دەستپێکردنەوەی یارییەکانی لالیگا، بەسەرکەوتن بەسەر ریال مایۆرکا بە 4 گۆڵی بێبەرامبەر، بەڵام پێکانی یاریزانێک، خۆشییەکانی ئەو یانەیەی کەمکردووەتەوە.

سەرچاوەکان ئاشکرایانکردووە، فرانکی دی یۆنگی ئەستێرەی یانەکە لە خولەکی 85ی یارییەکەی مایۆرکادا، داوای گۆڕانکاری کردووە و لە شوێنی ئەو جۆنیۆ فێربۆ هاتە ناو یاریگەوە. بەپێی سەرچاوەکان ئەو یاریزانە هەستی بەئازاری ماسوولکەکانی کردووە.

رۆژنامەکە دەڵێ هەرچەندە لە کاتی هاتنە دەرەوە لە یاریگە، دی یۆنگ ئاماژەی بۆ سیتینی راهێنەری یانەکە کردووە کە پێکانەکەی ئاسانە، بەڵام ئەمڕۆ پشکنینی زیاتر بۆ ئەو یاریزانە دەکرێت و جۆری پێکانەکە و ماوەی دوورکەوتنەوەکەی دەستنیشاندەکرێت.

بەپێی سەرچاوەکان یاریکردنی تیمەکە هەر 72 کاژێر جارێک، وادەکات یاریزانان و راهێنەریش بکەونە ژێر فشارەوە، هەرچەندە پێنج گۆڕانکاری لە هەر یارییەکدا روودەدات، بەڵام ئەوە مایەی دڵنیایی نییە بۆ راهێنەران.




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif