جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە نوسینێكیدا كە بڵاوی كردۆتەوە دەڵێ: کۆتایی ئەو ماوەیە دەبێت دەست بە دانیشتن و کارەکانی پەرلەمان بکرێتەوە و چەندین بابەتی گرنگی وەک دۆخی تەندروستی ھەرێم و دۆخی دارایی و قەرزەکانی سەر ھەرێم و دۆخی ناوچە کوردستانیەکان و بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و رێگریەکانی بەردەمی و دۆخی خاڵە سنوریەکان
هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەنوسێت: بریاری ژمارە چواری پەرلەمانی کوردستان بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی بە پێی ماددە ٢٤ ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان و لە دانیشتنی رۆژی ٧ ی ٥ ی ٢٠٢٠ بە دەنگی ٥٧ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بریاری لێدراوەو لە وەقایعی کوردستان کە رۆژنامەی فەرمی ھەرێمی کوردستانە ژمارە ٢٥٠ بلاوکراوەتەوە. پاش ئەم بریارە دەسەلاتی دادوەری و دادگا دەستی بە رێکارە دادیەکانی خۆی کردوە و ھیچ کەس و لایەنێک بە دەربڕینی ڕا و نوسین ناتوانێ بریاری تەشریعی پەرلەمان ھەڵوەشێنێتەوە . تاکە رێگای یاسایی و پەیرەوی ئەوەیە بە ھەمان رێکار، لە دانیشتنێکی دیکەی پەرلەمان بێت و دەسەلاتی پەرلەمان لە سەروو دەسەلاتی سەرۆک و جێگر و سکرتێری پەرلەمانەوەیە.
پاش تۆمار کردنی چەند کەیسێکی پۆزەتیڤی کۆرۆنا لە پەرلەمان، بە پێی رێککارە تەندروستیەکان ناچار بووین بۆ ماوەی چواردە رۆژ کارەکان رابگیرێن و ئەندامە بەرێزەکانی پەرلەمان و کارمەندان دەوامی پەرلەمان و نوسینگەکان نەکەن. پشتیوان بە خوا، دوای کۆتایی ئەو ماوەیە دەبێت دەست بە دانیشتن و کارەکانی پەرلەمان بکرێتەوە و چەندین بابەتی گرنگی وەک دۆخی تەندروستی ھەرێم و دۆخی دارایی و قەرزەکانی سەر ھەرێم و دۆخی ناوچە کوردستانیەکان و بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و رێگریەکانی بەردەمی و دۆخی خاڵە سنوریەکان، پرسی دانوستانەکان لەگەل حکومەتی ئیتیحادی بە ئامادە بوونی وەزیر و لایەنی پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم گفتوگۆی لە بارەوە بکرێت. لەم رووەوە لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمان و ژمارەی یاسایی ئەندامە بەرێزەکان بە پێی ماددەی ٦ ٦ ی پەیرەو داوایان پێشکەشکردوە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی. حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادەییان دەربڕیوە بە ھەماھەنگی لەگەل دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کاتی دانیشتنەکان دیاری بکەین .لای ئێمەوە ھیچ بیانوو بەربەستێک نابینین بۆ ئەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان نەکرێت و پەرلەمان بە ڕۆڵی چاودێری و یاسادانانی خۆی ھەڵنەستێ.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق