پەروەردە TV دەبێتە ئاسمانی

ليست هناك تعليقات

كوردپلات
-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەناڵە لۆکاڵییەکەی دەکاتە ئاسمانی و سبەی شەممە لە مانگی دەستکردی نایلسات دەست بە پەخشی ئاسایی خۆی دەکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند : "کاژێر 4:30خولەکی رۆژی 2-5-2020 کەناڵی ئاسمانی پەروەدەیی لە ژێر ناوی (بە زمانی هەموو قوتابییەک، بە نیگای هەموو خوێندکارێک) لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات دەست بە پەخشی خۆی دەکات."

تەلەفزیۆنی پەروەدەیی کە ئۆفیسی سەرەکی لە شاری سلێمانییە، تایبەتە بە پەخشکردنی وانەکانی خوێندن. رۆژانە بەپێی خشتەیەک لە کاژێر 10ی سەرلەبەیانییەوە وانەکانی خوێندنی پۆلەكانی یەكی بنەڕەتی تا 12 ی ئامادەیی، بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و كرمانجی پەخشدەکات.

پەخشی تەلەفزیۆنەکە جگە لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات، لە رێگەی کۆمپانیا لۆکاڵییەکانی پەخش لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکیشەوە بەردەست دەبێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان داخراون. هەندێک لە قوتابخانەکان بەتایبەتی ئەهلییەکان دەستیان بە خوێندن لە رێگەی ئۆنلاینەوە کردووە.

وەزارەتی پەروەردەش، جگە لەوەی رۆژانە وانەکانی خوێندن لە رێگەی تەلەفزیۆنی پەروەردەییەوە پەخش دەکات، پرۆژەیەکیشی بە ناوی "قوتابخانەی ئەلیکترۆنی" راگەیاندووە. کە پۆرتاڵێکە و لەڕێگەی وێبسایتی www.ewane.krd قوتابیان دەتوانن سەردانی بکەن.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ هەر قوتابییەک کۆدێکی تایبەت دروستکراوە کە دەتوانێت لەوێوە بابەتی وانەکانی خۆی ببینێت کە لە قوتابخانە خوێندوویەتی و تۆمارکراون، هەروەها مامۆستایانیش ئەکاونتیان بۆ دروستکراوە و دەتوانن لەگەڵ قوتابییەکانیان لە پەیوەندیدا بن.
بە گوتەی وەزیری پەروەردە، پرۆسەکە پرۆسەیەکی پاڵپشتیکارە (نائیلزامییە)، تێیدا مامۆستا دەتوانێت لەگەڵ قوتابی لە پەیوەندیدا بێت بەشێوەی گفتوگۆی نووسراو، ڤیدیۆ و دەنگ.

فریکوێنسی کەناڵی پەروەردەیی لە مانگی دەستکردی نایلسات: (11137/V/SR27500).
 Rudaw

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif