بەم هەنگاوانە ڕێ لە كۆرسترۆڵ بگرە

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەمەڕەنگ
-
ئەگەرچی بوونی کۆڵیسترۆڵ لە لەشدا بەسوودە بۆ هاوسەنگکردنی هۆرمۆنەکانی لەش و بەرهەمهێنانی هەندێک ماددە لە جەستەدا بەڵام زیادبوونی لە لەشدا مەترسیی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی "Everyday Health" باس لەوە دەکات، بەرزبوونەوەی کۆڵیسترۆڵ لە خوێندا ڕێگری دەکات لە گەیشتنی ئۆکسجینی پێویست بۆ خوێن مەترسی توشبوون بەنۆرەی دڵی لێدەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا خوێن بە باشی ناچێت بۆ مێشک کە ڕەنگە جەڵتەی مێشکی لێبکەوێتەوە.

پەیڕەوکردنی کۆمەڵێک ڕێنمایی یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کۆڵیسترۆڵ و لە مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکان بەدووردەبیت:

١. وەرزشکردن ببێتە خوویەکی ڕۆژانە

٢. وازهێنان لە جگەرەکێشان و نێرگەلە

٣. دابەزاندنی کێشی لەش و پەیرەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست

٤. کەمکردنەوەی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کۆڵیسترۆڵ، نابێت ڕۆژانە لە ٢٠٠ بۆ ٣٠٠ گرام زیاتر کۆڵیسترۆڵ لە خۆراکدا بخورێت.

٥. ئەو خۆراکانە بخورێت کە گەنم لە پێکهاتەیاندا هەیە

٦. گرنگی بە خواردنی ماسی و میوە و سەوزە بدرێت

٧. لەبری دەرمان بۆ چارەسەری کۆڵیسترۆڵ جۆ و سیر و شۆڤان بخورێت

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif