كوردپلات - هەواڵ
-
چالاكوانێكی ناڕەزاییەكان: هیچ هێزێکی سیاسی بەهوی نەبوونی متمانە لای جەماوەر ناتوانێت پێشڕەوەی ناڕەزاییەكان بکاتڕێبوار مەجید مامۆستای ناڕازی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردپلات وتی: دەرەنجامی ۲۹ ساڵی حکومڕانی شاهیدی ئەوەن کە ئەمانە نەک بەنیاز نین دۆخی خەڵک چاک بکەن،بەڵکو ڕۆژ بەڕۆژ مۆدێلی نوێ لە برسی کردنی خەڵک و بەتاڵان بردنی سەروەتی ئەم نیشتیمانە دەهێننە ئاراوە،بۆیە هەرکاتێک گەر باسی باشترکردنی بژێوی خەڵک بکرێت لە لایەن دەسەڵاتەوە ئەوا بەدڵنیایەوە نوێکاریان کردووە لەچەوساندنەوەو بەزیندووکوشتنی ئەم خەڵکە.
وەڵامی پرسیارێكی كوردپلات دا سەبارەت بە ناڕەزایی خەڵك ڕێبوار مەجید وتی: لە ئێستادا بەشێکی زۆری خەڵک و فەرمانبەران ناڕازین لەمەڕ سیاسەتی چەوتی ئابوری و حکومڕانی ئەم هەرێمە،تەنانەت دۆخەکە بەو ئاستە گەشتوە کە بەشێکی زۆری لایەنگرانی حزبەکان نەک نیگەرانن،بەڵکو ناڕازین لەو ئەدای سیاسی مامەڵەکردن لەئاست قبوڵ کردنی ئەم برسی کردن و چاوساندنەوەیە
لە وەڵامی ئەوەی كە ئایا ناڕەزاییەكان دەستپێدەكەنەوە، ڕێبوار مەجید دەڵێ: لە سەر درێژەدان بەنەدانی مووچە ڕێک نەکەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەند و کردنەوەی دەوامی فەرمی دامودەزگاو خوێندنگاو قوتابخانەکان وەستاوە،ئەمانەی ناوم هێنان هەر خاڵێکیان بۆخۆی فاکتەرێکی سەرەکین لەدەست پێکردنەوەی ناڕەزایێەتیەکان بەتەوژم و گڕووتینێکی جیاوازتر لەساڵانی ڕابردوو،بەتایبەت لەگەڵ ئەوەی من پێم وایە هیچ هێزێکی سیاسی بەهوی نەبوونی متمانە لای جەماوەر ناتوانێت پێشڕەوەی ناڕەزاییەكان بکات، ئەمەش وادەکات گەر بێت و ناڕەزایێەتیەکان دەستپێبكەنەوە ئەوا ئاستەمە بەر بەو ناڕەزاییانە بگیرێت
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق