د.فلاح مستەفا: داهاتی ژێر زەوی میللەتیان بۆ دەیان ساڵیتر فرۆشت

ليست هناك تعليقات


كوردپلات
-
دكتۆر فەلاح مستەفا سدیق، مامۆستای زانكۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: داهاتی ژێر زەوی ئەم میللەتەیان بۆ دەیان سالی تر فرۆشت ولەجیاتی ئەوەی داهاتەکان بۆ میللەت سەرف بکەن هەستان بەخۆ دەولەمەند کردن لەسەر بنەمای دانانی دەیان کۆمپانیای وەهمی وپڕکردنی بانکەکانی ئەوروپا وئەمریکا

دكتۆر فەلاح مستەفا لەدرێژەی نوسینەكەیدا بەناونیشانی لێكەوتەكانی كۆرۆنا، دەنوسێت:  لەپاش دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرەرای لێکەوتە تەندروستییەکانی دەیان لێکەوتەی ئابوری وسیاسی وکۆمەلایەتی لێ دەرکەوتن وهەرێمی کوردستان بەدەر نەبوون لەو لێکەوتانە ودیارترینیان لێکەوتە ئابورییەکەیە کەئێستا نرخی نەوتی هەرێم لەژێر سفرە وباج ورسومات وگومرك نەماوە یان زۆر کەم بووە ئەمەش بووە هۆکارێك بۆ دارمانی ئابوری.
ئەگەرچی لەماوەی ئەم 28 سالە بەهۆی هێز وپاساوی نەتەوایەتی هاولاتیانیان کپ کردبوو بەلام لەسەردەمی کۆرۆنا وا خەریکە پاساوەکان نامێنن ودەنگی نارەزایی ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە.
میللەت جارەکانی پێشوو هەژاری ناگەیشتە لوتکە بەبیانویەك دایان دەمرکانەوە بەلام بەهۆی ئەم بارودۆخە باوەر ناکەم کێشەکان بەئاسانی چارەسەر بکرێن هەر بۆیە بۆ هەموو ئەگەرەکان دەبێت خۆ ئامادەیی بکرێت چونکە دلنیام لەوەی لەرۆژانی داهاتوو ئەوەی روودەدات لەماوەی 28 سالی حکومرانی پارتی ویەکێتی رووینەداوە.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif