بۆ: ڕای گشتی
بابەت: ڕاگەیاندنی هەڵوێست :
ئەمڕۆ ٥ شەممە، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٠
ئێمە وەک "مامۆستایانی ئامادەیی باڵامبۆی کوڕان" بە زۆرینەی دەنگ بڕیارماندا بەم خاڵانەی لای خوارەوە:
١- بایکۆتکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی خولی یەکەم.
٢.هەوڵدان بۆ دروستکردنی کۆدەنگی گشتی بۆ "پرسی بایکۆت" لەسەر ئاستی کوردستان. چونکە لامان ڕوونە، هیچ خەباتێکی مەدەنی بە بێ کۆدەنگی سەرکەوتوو نابێت.
٣- پشتیوانی لە خۆپیشاندانی مامۆستایانی دهۆک دەکەین ، داوای ئازادکردنی بەپەلەی دەستگیرکراوەکان دەکەین ،سەلامەتیان دەخەینە ئەستۆی دەسەڵات .
- لەو چواچێوەیەدا،داواکارین لە گشت خوێندنگا و قوتابخانەکانی کوردستان هەڵوێستی جدی و تۆکمە لەسەر پرسی "بایکۆت" وەربگرن. لە هەمانکاتدا،بەرپرسیارێتی ئەم دۆخە نەخوازراوە دەخەینە ئەستۆی حکومەت و دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان.
- بەو بۆنەیەشەوە، وەک ئامادەیی باڵامبۆی_کوڕان
چالێنجی ئەم خوێندنگا بەڕێزانە دەکەین بۆ بەدەمەوەهاتنی داخوازیەکەمان:
١.ئامادەیی "سورێنی کوڕان"لە ناحیەی سیروان.
٢.ئامادەیی کیمیابارانی کچان.
لەگەڵ ڕێزدا.
ئامادەیی باڵامبۆی کوڕان
٥شەممە:/ ٢١/٥/٢٠٢٠
٢٨ی ڕەمەزان.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق