لەدیکتاتۆرییەتەوە بۆ دیموکراسییەت، بەڵام

ليست هناك تعليقات




د.فلاح مستەفا سدیق
-
لەدیکتاتۆرییەتەوە بۆ دیموکراسییەت بەلام کام دیموکراسییەت؟
-
سیستمە تاکرەوەکان لەنێوانیاندا دیکتاتۆرییەتە شمولییەکان، ترسناکترین جۆری سیستمە سیاسییەکانە، بەوەی هاولاتی هیچ مافێکی دەستەبەر ناکات وداهات وئابوری وولات لەو پەری قۆرخکاریدا دەبێت ولەژێر رکێف ودەسەلاتی کەسی دیکتاتۆر ودار دەستەکەی دا دەبێت، وبەبروامان ئێستا هەرێمی کوردستان لەو قۆناغەدایە.

باسی ئێمە لەسەر سیستمی دیکتاتۆرییەت نییە، بەلکو گرنگی باسەکە لەسەر دیموکراسییەتە ولەو چوارچێوەیەدا دیموکراسییەتی کۆمەلایەتی.

دیموکراسییەت بەمانا فراوانەکەی بەکار هێنانی دەسەلاتە لەلایەن میللەتەوە، وبنەماکانی دیموکراسییەت زۆرن لەوانە ئازادی ڕادەربرین وسەروەری یاسا وفرە حیزبی وهەڵبژاردنی زامن کراو ودەستاو دەست کردنی دەسەلات وبەموەئەسەسات کردنی دام ودەزگاکان وهتد.

دیموکراسییەت چەند جۆریکە گرنکترینیان دیموکراسییەتی سیاسی ودیموکراسییەتی کۆمەلایەتییە.

دیموکراسییەتی سیاسی بەواتای هەموو دەسەلاتێك لەرێگای میللەتەوە ئەنجام بدرێت، بەلام دیموکراسییەتی کۆمەلایەتی بەواتای هەموو دەسەلاتێك بۆ خزمەتی میللەت ئەنجام بدرێت، وئەمەی دووەم باشترینیانە بۆ بەدی هاتنی دادپەروەری کۆمەلایەتی.

ئەو وولاتانەی دیموکراسییەتی سیاسی تیا جێبەجێ دەکرێت زیاتر سەرمایەدارییە بۆ نموونە وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کەتیایدا کۆمەلگا دابەش بووە بەسەر دوو چین دەولەمەند وهەژار بەلام هەژارەکان ژیانی ئاسایی بۆ دابین کراوە بەوەی کار بکات وپارەی دەست بکەوێت وبژێ.

بەلام ئەو وولاتانەی دیموکراسییەتی کۆمەلایەتی تیا جێبەجێ دەکرێت وەکو وولاتە ئەسکەندەنافییەکان وکەنەدا دابەش بووە بەسەر سێ چین دەولەمەند ومامناوەند وهەژار وئەرکی سەر شانی دەسەلات لەو وولاتانە گەشەپێدانی چینی مامناوەندە بەوەی باج زیاد دەکەن لەسەر دەولەمەندەکان ودەستەبەری کۆمەلایەتیش دابین دەکەن بۆ هەژارەکان.

لەهەرێمی کوردستان کاتێك کەدەلێین دیکتاتۆرییە بەلگەی بەهێز لەبەردەست دایە، لەوانە قۆرخکاری لەدەسەلات وسەروەر نەبوونی یاسا وبەکەس وبنەمالە کردنی دام ودەزگاکان ونا ئازادی لەڕادەربرین ولەهەموو ترسناکتر بەسەرمایەدار کردنی ئابووری وولات بەوەی چینی مامناوەند کۆتایی پێهێنراوە وچینی هەژار گەیشتووەتە قۆناغی بەکوێلەکردن وچینی دەولەمەند لەچوارچێوەی بنەمالە وکەس دەرناچێت، وئەم ئاماژانە نەك لەسەردەمی تازە نەبووە بەلکو دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی ئیمبراتۆرییەتە رۆمانییەکان بەتایبەتی ئیمبراتۆرییەتی گالیگۆلا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif