له باره‌ی پشووی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
بە بۆنەی جه‌ژنی پیرۆزی رەمهزانهوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووه‌كانی جه‌ژن رادەگەینێت کە له رۆژی یهكهشهممهوه 24/5/2020 ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی پێنجشه‌ممه 28/5/2020 به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاتنی جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان له هاووڵاتییانی كوردستان پیرۆز بێت و هیوادارین له رۆژانی جه‌ژندا، له پێناو ته‌ندروستی هه‌موومان، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بین.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق