حكومەت قەرزەكانی وەردەگرێتەوە

ليست هناك تعليقات






بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی بانکەکانەوە نووسراو بۆ قەرزدارەکان دەنێردرێت کە ئەو قەرزانەی لەسەریانە لە دوای گەيشتنی ئاگادارکردنەوە، دەبێت لە ماوەی 10 رۆژ پارەکە بگەڕێننەوە، ئەگەر نا دەست بەسەر موڵک و ماڵیان دەگیرێت و حکوومەت دەیانفرۆشێت و پارەکەی خۆی وەردەگرێتەوە.

یەکێک لە ماددەکانی یاسای چاکسازی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی حکوومەتە لای بازرگان و وەبەرھێن و کۆمپانیاکان، ئەم ماددەیە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، حكومەت لە رێگەی بانکە بازرگانیەکانەوە بە نووسراو داوای گەڕاندنەوەی قەرزەكانی دەكات، ماوەی 10 رۆژیش بۆ گەڕاندنەوەی دیاری دەكرێت.

ھەر کۆمپانیایەک یان بازرگان و وەبەرھێنەرێك، کاتێک قەرزی کردووە، لە بەرامبەردا رەھنێکی داناوە، ئەگەر قەرزەکەی لەو ماوە بۆ دیاریکراوە نەگەڕێنیتەوە، حکوومەت بەپێی یاسا دەست بەسەر بارمەتەکان دەگرێت و دەیانفرۆشێت، لە حاڵەتێکدا ئەگەر بارمتەکان نرخەکانیان نەگەیشتە ئەو پارەیەی بە قەرز وەریگرتووە، حکومەت جگە لە بارمتە، دەست بەسەر موڵک و ماڵی قەرزاردا دەگرێت، ئەوانیش دەفرۆشێت.

بڕی ئەو پارەیەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ساڵانی رابردوودا، وەك قەرز بە وەبەرھێنەر و بازرگان و سەرمایەدارانی داوە، زیاتر لە 800 ملیار دینارە، کە دەکات نزیک مووچەی یەک مانگی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif