ئەمڕۆ یەكەم تۆڕباینی دەكەوێتەكار

ليست هناك تعليقات



تورکیا ئەمڕۆ، یه‌که‌م تۆربینى به‌نداوى ئه‌لیسۆ له‌سه‌ر رووبار دیجله‌ له‌ باشورى رۆژهه‌ڵاتى وڵاته‌که‌ى ده‌خاته‌ کار ئاستى به‌ردانه‌وه‌ى ئاو بۆ عێراق که‌م ده‌کات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆمارى تورکیا رایگه‌یاند:" یه‌ک له‌و شه‌ش تۆرباینه‌ى سه‌ر به‌نداوى ئه‌لیسۆ له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ 20ى ئایار ده‌خه‌ینه‌ کارو ئاستى به‌ردانه‌وه‌ى ئاو بۆ عێراق که‌م ده‌که‌ینه‌وه‌".
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 19ى ئایارى 2020 ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشکرایکردووه‌ بنیادنانى به‌نداوى ئه‌لیسۆ که‌ له‌ ساڵى 1997 بۆ به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با بڕیارى لێدراوه‌، بووه‌ته‌ هۆى ئاواره‌بوونى 80 هه‌زار که‌س که‌ دانیشتووى 199 گوندى تورکیا بوون.
به‌نداوى ئه‌لیسۆ پڕ بوو له‌ ئاو، چاودێرانی هۆشدارى له‌ مه‌ترسییه‌کانى ئه‌و به‌نداوه‌ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر که‌رتى کشتوکاڵى عێراق و تینووکردنى ملیۆنان که‌س له‌لایه‌ن تورکیاوه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif