قاڵیباف كێیە؟ كرایە سەرۆكی پەرلەمانی ئێران

ليست هناك تعليقات


نەریتخوازان هەر سێ کورسی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێرانیان بەدەستهێنا و محەممەد باقر قالیباف لە فەرماندەکانی پێشووی سوپای ئێران بە سەرۆکی پەرلەمان ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە 28-05-2020 بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆبووەوە. محەممەد باقر قالیباف نوێنەری تاران و سەر بە باڵی نەریتخوازان بە 230 دەنگ لەکۆی 267 دەنگ وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردرا. 

هەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان ئەمیر حوسێن قازیزادەی هاشمی بە 208 دەنگ بە جێگری یەکەم و عەلی نیکزاد بە 196 دەنگ بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردران. بەم پێیە هەر سێ کورسی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی ئێران بە نوێنەرانی نەریتخواز پڕکرایەوە. 

نەریتخوازان شەوی رابردوو کۆبوونەوە و لە دەنگدانی نیوخۆیی خۆیان بە زۆرینەی دەنگ بۆ سەرۆکی پەرلەمان محەممەد باقر قالیبافیان بەربژێرکرد. 

محەممەد باقر قالیباف ساڵی 1961 لە شارۆچکەیەکی نزیک مەشهەد لەدایکبووە و لە فەرماندەکانی پێشووی سوپای پاسدارانە. قالیباف لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران لە مانگی شوبات زۆرترین دەنگی تارانی بەدەستهێنا.

محەممەد باقر قالیباف

ساڵی 1961 لە تورقبە - مەشهەد لە دایکبووە
ئەفسەری سەربازی بووە
سەرۆکی شارەوانیی تاران بووە
فەرماندەی قەرارگەی خاتەم ئەنبیا بووە بۆ ئاوەدانکردنەوە لە نێوان ساڵانی 1994-1997
فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران بووە لە 1997- 2000
فەرماندەی پۆلیسی ئێران بووە لە 2000-2005
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2013 خۆی بەربژێرکردووە و شکستیهێناوە 
لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2005 و 2017 خۆی بەربژێرکردووە 
دکتۆرای هەیە لە جوگرافیای سیاسی
فڕۆکەوان بووە
ژیانی سەربازی لە کاتی جەنگی عێراق ئێران لە ساڵی 1980 دەستیپێکردووە
فەرماندەی هێزی ئیمام رەزا بووە لە ساڵی 1982
فەرماندەی باڵای هێزی نەسر بووە لە 1983- 1984
دوای تەوابوونی جەنگ فەرماندەی قەرارگەی خاتەم ئەنبیا بوو بۆ ئاوەدانکردنەوە 
لە 1996 بووەتە فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران 
لە 1999 بووەتە فەرماندەی پۆلیسی ئێران
نوێنەری محەممەد خاتەمی بووە لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچییەتی لە 2002
لە 2005 بە سەرۆکی شارەوانیی تاران هەڵبژێردرا لەلایەن ئەنجوومەنی شاری تاران
مامۆستای زانکۆ بووە ئەمڕۆ پێنجشەممە بووە 11یەمین سەرۆکی پەرلەمانی ئێران نی ئێران

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif