ئەنجێلینا جولی ئامۆژگاری بۆ کچانی گەنج چییە؟

ليست هناك تعليقات



ئەنجێلینا جولی سەرەڕای ئەوەی خانمێکی سەرنجڕاکێش و جوانە و یەکێکە لە دیارترین ئەستێرەکانی هۆلیود، هاوکات ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە کاری خێرخوازی و یارمەتیدانی هەژاران، بەشداری و سەرپەرشتی دەیان پڕۆژەی خێرخواز کردووە.

بە پێی گۆڤاری فۆربیس جولی گرانبەهاترین ئەکتەری کچی هۆلیود بوو بۆ ساڵەکانی ٢٠٠٩ و ٢٠١١ و ٢٠١٣ و داهاتی ساڵانی ٣٠ ملیۆن دۆلارە

ئەنجێلینا جولی تەمەن 44 ساڵ بەپێی ئەو ئەزموونەی هەیەتی، زۆر کات ئامۆژگاری خانمان دەکات بەتایبەت کچانی گەنج تا یارمەتییان بدات لە ژیاندا سەرکەتوو بن و دەڵێت : "زیرەکی لە سەروو هەموو شتێکەوەیە، هەربۆیە دەبێت پەرە بە توانای گەشەکردنی مێشکتان بدەن، ئەو خانمەی تەنها بایەخ بە جوانکاری و بازاڕ دەدات وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەو خانمەی گەشت دەکات و دەگەڕێت و دەخوێنێتەوە بێگومان فێردەبێت و پەیوەندیەکانی چالاک دەبن و مرۆڤەکان دەناسێت بە جیاوازیانەوە ئەوە خانمێکی نمونەییە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif