توشی كۆرۆنا بوو

ليست هناك تعليقات

سپۆرت
-
یانگل هێرێرا، یاریزانی یانەی گرانادای ئیسپانی، بووە سێیەم یاریزانی لالیگا، دوای پشکنینەکان ئاشکرابوو کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

دوای راگەیاندنی گەڕانەوەی یانەکان بۆ کەمپی مەشقوڕاهێنانەکان، پشکنین بۆ سەرجەم یاریزانان و ستافی هونەری و ئیداری یانە بەشدارەکان دەکرێت، لەدوای رینان لۆدی یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئەلێکس رۆمێرۆی یاریزانی یانەی ریال سۆسیداد، یانگل هێرێرای یاریزانی یانەی گراناداش بووە سێیەم هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خولی ئیسپانی.

سەرەڕای ئەوەی هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەی لێ دەرنەکەوتووە، بەڵام یاریزانە ڤەنزوێلاییەکە لە پشکنینەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ بووە، واتە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی پیسپانیا باس لەوە دەکەن، یاریزانە تەمەن 22 ساڵییەکە دەبێ بۆ ماوەی 14 رۆژ لەژێر رێنماییە تەندروستییەکان خۆی کەرەنتین بکات، ئەمە لەکاتێکدا لەناوەڕاستی ئەم مانگە سەرجەم یانەکانی خولی ئیسپانی دەست بە راهێنان دەکەنەوە.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی شاری گرانادا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، پێشتر پشکنین بۆ هێرێرا کرابوو، بە بەپێی پشکنینی پی سی ئاڕ، ئەنجامی پشکنینەکەی نەرێنی بوو، واتە تووشی ڤایرۆسەکە نەبووبوو.

هێرێرا یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزییە و بەشیوەی خواستن بۆ یانەی گرانادا یاریی دەکات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif