ژمارەیەک یاریزان لە پرێمەرلیگ یاخی دەبن

ليست هناك تعليقات


سپۆرت
-
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا ئاشکرایانکرد، قەیرانێکی نوێ بەرۆکی پرێمەرلیگ دەگرێت، کە رەنگە رێگری بکات لە دەستپێکردنەوەی خولەکە.

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان: "نزیکەی 50 یاریزان، گوێیان بە داواکاریی یانەکانیان نەداوە و نەگەڕاونەتەوە بۆ ئینگلتەرا، بەمەبەستی پەیوەندیکردن بە یانەکانیانەوە، وەک هەنگاوی سەرەتایی بۆ پشکنینی پزیشکی و دەستپێکردنەوەی مەشقوڕاهێنانەکان".

هەروەها راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات: "ئەو یاریزانانە ترسێکی گەورەیان هەیە لەوەی کە بگەڕێنەوە ئینگلتەرا، تووشی ڤایرۆسەکە ببن و دواتر ڤایرۆسەکە بۆ نێو ئەندامانی خێزانەکانیان بگوازنەوە".

ئەو یاریزانانە بیر لەوە دەکەنەوە، باشترین چارەسەر نەگەڕانەوەیە بۆ پرێمەرلیگ، چونکە بەلای ئەوانەوە، تەندروستی خۆیان و خێزانەکانیان زۆر لە یاریی تۆپی پێ لەپێشترە.

ئەو یاریزانانەی کە هێشتا نەگەڕاونەتەوە، داوایان لە دەستەی بەڕێوەبردنی پرێمەرلیگ کردووە، چاوەڕێیان بکەن، تاوەکو ئەو کاتەی بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە چارەنووسی پرێمەرلیگ دەدرێت، هەروەها چاوەڕێبکەن، تاوەکو ئەوکاتەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا سنووردار دەبێت، بۆ ئەوەی مەترسی بۆ سەر سەلامەتی هیچ یاریزانێک دروست نەکات.

تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی چارەنووسی پرێمەرلیگ نەدراوە، کەی یارییەکانی دەستپێدەکاتەوە، بەڵام رۆژنامەکانی بەریتانیا پێشبینی دەکەن، یارییەکانی خول ئینگلیزی لە 12ی حوزەیران دەستپێبکاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif