بەڕێوبەری ڕێكخراوی دۆر قسەلەسەر ڕاپۆرتەكەی دیلۆت دەكات

ليست هناك تعليقات

هەواڵ

لەدیدارێكی تلفزیۆنیدا وریا حسێن بەڕێوبەری ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوت لەسەر ڕاپۆرتەكەی دیلۆیت وتی: دیلۆیت یەکێکە لەکۆمپانیا جێبەجێکارەکانى وردبینى لەنەوتى کوردستان، ئەوان بەشێوەى پرۆفیشناڵانە ڕاپۆرتەکانیان ئامادە دەکەن، ڕاپۆرتەکان بەدوو نووسخە ئامادە دەکرێن، ئەو نووسخە پڕ زانیارى و گرنگەى کە ووردەکارى کارى تیمەکانى تێدایە لە کێڵگەکان تاوەکو عەداد و پێژمێرەکان لەبەندەرى مێرسین، ئاڕاستەى حکومەت دەکرێت، ئەوەشى بڵاودەکرێتەوە پوختەى ڕاپۆرتەکەیە نەوەکو کۆى ڕاپۆرتەکە.

لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ ئێن ئارتی وریا حسێن وتی: دیلۆیت، مافى بڵاوکردنەوەى ڕاپۆرتەکەى نیە، ئەوان ئاڕاستەى ئەنجومەنى هەرێمى بۆ کاروبارى نەوت و غازى دەکەن، ئەوان هەرکات بیانەوێت بڵاوى دەکەنەوە، ئەگەر نەشیانەوێت هەر بڵاوى ناکەنەوە.

وریا حسێن سەبارەت بە كاتی بڵاوكردنەوەی ڕاپۆرتەكە دەڵێ:  ڕاپۆرتى کۆتایى دیلۆیت، کە ڕۆژى ٢ ئەم مانگە لەنیوەشەودا بڵاوکرایەوە، بەجۆرێک بڵاوکرایەوە تەنها بۆ ئەوەبوو کەس نەیبنێت، نازانم بۆچى؟ بەڵام وابوو؟ سەبارەت بەکاتى بڵاوکردنەوەکەشى ئەوەش هەرجێگەى گومان بوو!.

بەڕاى من دیلۆیت هەرچى بێت و هەرجۆربێت، ڕادەى شەفافیەت زیاتر دەکات، بۆیە گرنگە حکومەتى هەرێم سێ مانگ جارێک ڕاپۆرتەکانى بڵاوبکاتەوە.

ڕاپۆرتی دیلۆیت (هەواڵی پەیوەندیدار)
https://www.kurdplat.net/2020/05/blog-post_86.html?m=1

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif