دوای 14ساڵ هۆکاری کەلەکەی زێدانی ئاشکرا کرد

ليست هناك تعليقات
كوردپلات - سپۆرت
-
دوای تێپەڕبوونی 14 ساڵ بەسەر ڕوداوی نێوان زێدان و ماتیڕازی لە یاریی یاریی کۆتایی جامی جیهانی 2006ی ئەڵمانیا، مارکۆ ماتیڕازی لە ڵایڤێکی ئینستاگڕام باسی لەو ڕوداوە کرد و هۆکاری توڕەبوون و کەلەکەی زێدانی ئاشکرا کرد
هەرچەندە پێشتر زێدان و ماتیڕازی هەر یەک بە شێوازێک باسیان لە ڕوداوە کرد، بەڵام ماتیڕازی لە ڵایڤەکە کاتێک پرسیاری ئەو ڕوداوەی لێ دەکەن دەڵێت ” کاتێک زێدان توڕە بوو دەستی بۆ درێسەکەی برد گوتی دوای یارییەکە پێت دەدەم، منیش پێمگوت خوشکەکەتم پێ بدە لە درێسەکا باشترە ” ماتیڕازی لەسەر قسەکانی بەردەوام بوو گوتی لەم قسەیە زیاتر هیچی ترم بە زێدان نەگوت، بەڵام ئەو توڕە بوو هات بەم شێوەیە لێیدام
له یاریی کۆتایی جامی جیهانی 2006 کاتێک یارییەکە بە گۆڵێک یەکسانبوو لە نێوان فەڕەنسا و ئیتاڵیا، پێش تەواو بوونی یارییەکە زێدان بە هۆی لێدانی لە ماتیڕازی بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا، دواتر بە لێدانی یەکلاکەرەوەی سزا ئیتاڵیا یارییەکەی بردەوە و ئەم ڕوداوا بوە پەڵەیەکی ڕەش بەسەر زێدا
و:یاریگا

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif