پەرلەمانتارێكی پارتی: كاندیدی ئێمە بۆ وەزارەتی دەرەوە نەگۆڕاوە

ليست هناك تعليقات


پەڕلەمانتارێكی پارتی ڕەتیدەكاتەوە كە كاندیدی حزبەكەی بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عیراق گۆڕرابێت.

دانا جەزا ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عیراق بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاند تا ئەم ساتەش كاندیدی وەزارەتی دەرەوە لەلایەن پارتییەوە فوئاد حسێنە و وتیشی: ئەو بابەتە “لای كورد و سوننە هیچ كێشەی نییە و ئێمە چاوەڕێی لایەنەكانی ترین”.

بڕیار بوو ڕۆژی چوار شەممە دانیشتنی پەڕلەمانی عیراق بۆ تەواوكردنی كابینەی حكومەتەكەی مستەفا كازمی بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەنجام نەدرا.

سەبارەت بە هۆكارەكەشی دانا جەزا پەڕلەمانتاری پارتی ڕایگەیاند ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر كەسێك بۆ وەزارەتی نەوت هۆكار بووە بۆ بەڕێوەنەچوونی دانیشتنەكە و بڕیار درا بۆ دوای جەژن دوابخرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif