ڕۆیتەرز: نرخی نەوت بەرزبویەوە

ليست هناك تعليقات


بەهۆی کەمبونەوەی قەبارەی نەوتی ناو کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا و دابەزینی ئاستی خستنەڕوی ئەو بەرهەمە لەلایەن بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی نەوت، نرخەکەی بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 33 سەنت زیادیکردوە، کە دەکاتە لەسەدا 0.9ی نرخەکەی، لە دواین مامەڵەدا بە 36.1 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوەکرا.


لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکی بە بڕی 20 سەنت بەرزبوەوە، کە لەسەدا 0.6ی نرخەکەیەتی و بە 33.69 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بازاڕەکانی جیهاندا فرۆشرا.

بەپێی بەیاننامەکانی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا، هەفتەی رابردو قەبارەی نەوتی ناو کۆگاکانی ئەمریکا بە بڕی 5 ملیۆن بەرمیل نزمبوەتەوە، ئەمەش هیوای وەبەرهێنەرانی لەبارەی زیادبونی خواست لەسەر ئەو بەرهەمە زیادکرد، بەهۆی ئەوەی ئەمریکا بە گەورەترین بەکارهێنەری نەوتی جیهان دادەنرێت.

لەلایەکی دیکە وڵاتانی رێکخراوی ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی، پابەندییەکانیان بە رێککەوتننامەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە پتەوترکردوە، تەنانەت چاوەڕەوانیش دەکرێت بەشێوەیەکی خۆبەخشانە کەمکردنەوەی زیاتر لە بەرهەمهێنانی نەوت ئەنجامبدەن، ئەمەش وایکردوە نرخەکەی بگاتە بۆ بەرزترین ئاست کە لەم دو مانگەی کۆتایدا تۆماریکردبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif