هێزی دەریایی ئەمریكا چەكێكی نوێی تاقیكردەوە

ليست هناك تعليقات


هێزی دەریاوانی ئەمریکا تاقیکردنەوەی چەکێکی نوێی لەیزەری دژی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان راگەیاند و دەڵێت، لە چوارچێوەی رێکار و ئامادەکارییەکانیانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی دەرەکی.

کەشتیی سەربازیی ئەمریکا یوو ئێس ئێس پۆرتلاند، یەکەمین تاقیکردنەوەی چەکە لەیزەرییەکەی بەناوی ئێل دەبلیوو ئێس دی، تایبەت بەهێزە دەریاییەکانی ئەنجامدا و تێیدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تێکشکاندووە.

گاری ساندەرس، ئەفسەر لە کەشتییە سەربازییەکە رایگەیاند: تاقیکردنەوەی چەکی لەیزەری ئێل دەبلیوو ئێس دی دژ بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەشێکە لە رێکارە پێشوەختەکانی ئەمریکایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی.

گاری ساندەرس ئاماژە بەوەشدەکات، سیستەمی بەرگریی لەیزەری تایبەتە بە کەشتی سەربازیی ئەمریکا یوو ئێس ئێس پۆرتلاند و نموونەیەکی پێشکەوتووە لە چەکە داهاتووەکانی ئەمریکا.

سیستەمی چەکی لەیزەری توانای هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لەئاست فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و هەروەها مووشەکە دوور مەوداکانی چین، زیاتر دەکات.

ئەو چەکە نوێیە لەیزەرییەی ئەمریکا لەسەر پێشنیازی نووسینگەی لێکۆڵینەوە دەریاییەکانی ئەمریکا بووە و لەلایەن کۆمپانیای نۆرسرەپ گرەممان تایبەت بە پیشەسازی چەکداریی درووستکراوە. ئەوەش لەسەر بنەمای پەرەدان بە چەکی لەیزەری ئێڵ ئەی دەبلیوو ئێس سەر بە کەشتی سەربازی یوو ئێس ئێس بۆینس.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif