سه‌رۆك كۆماری عێراق، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی وڵاتان ئه‌نجامده‌دات

ليست هناك تعليقات


سه‌رۆك كۆماری عێراق، به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ی وڵاتان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامدا و پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان-یان له‌ یه‌كتركرد.

سه‌رۆك كۆمار د. به‌رهه‌م ساڵح، له‌ رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیه‌وه‌، به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌یی وڵاتان قسه‌یكرد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كاندا، سه‌رۆك به‌رهه‌م، گه‌رمترین پیرۆزبایی، له‌ شا سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعزیز پادشای شانشینی سعودیه‌، شێخ سه‌باح ئه‌حمه‌د ئه‌لسه‌باح میری ده‌وڵه‌تی كوه‌یت، شێخ ته‌میم كوڕی حه‌مه‌د ئال سانی میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر، حه‌مه‌د كوڕی عیسا ئال خه‌لیفه‌ پادشای به‌حرێن، مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌له‌ستین كرد و هیوای ته‌ندهان له‌مه‌ترسی په‌تای كۆرۆنا.

له‌لای خۆیانه‌وه‌، سه‌ركرده‌ی وڵاتان، گه‌رمترین پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیان له‌ سه‌رۆك به‌رهه‌م كرد و داواشیان له‌ خودای گه‌وره‌ كرد، گه‌لی عێراق بپارێزێت و ھه‌میشه‌ له‌ پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانیدا بێت. 

سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتان باسیان له‌ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی هاریكاری ھاوبه‌ش كرده‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان بپارێزێت و ببێته‌ مایه‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif