ترامپ بە بڕیارێك هەڕەشە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەكات

ليست هناك تعليقات


کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ دۆناڵد تڕەمپ بڕیارێک لە بارەی کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەردەکات، بەڵام وردەکاری بڕیارەکەی نەخستەڕو.

دوێنێ چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەڕەشەی داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کرد، بەهۆی ئەو ناکۆکییانەی کە لەگەڵ تویتەردا دروستبوە، پەیمانیشی بە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا کە هەنگاوی داهاتوی "گەورە و گرنگ دەبێت"

ترەمپ لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "کۆمارییەکان هەست دەکەن لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەنگەکانیان کپکراوە".

هاوکات هەڕەشەی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان کرد و رایگەیاند، "یان وادەکەین تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاری خۆیان بە دروستی ئەنجامبدەن، یان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەیان پێ دادەخەین".

پێشتر دۆناڵد ترەمپ تویتێکی لەسەر ئەنجامدانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنتەکاندا کردبو، ئەگەر بێتو لە رێگەی پۆستی ئەلیکترۆنییەوە ئەنجامبدرێت، تویتەر لە ژێر پۆستەکە رەنگی شینی دانابو، کە بەواتای ئەوەدێت پێویستە بەکارهێنەران بەدواداچون بۆ راستی بابەتەکە بکەن، ئەو کارەش ترەمپی تورە کرد و تویتەری بە هەوڵدان بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمساڵی ئەمریکا تۆمەتبارکرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif