سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی ئاشكرایدەكات، ناهاوسەنگی زۆر لە ڕێژەی چەکدارو هێزەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەک و ڕێژەی کەرتی تەندروستی و پەروەردە لەلایەکی دیکەوە هەیە، بەجۆرێك نزیکەی ٣٧.٨٪ی موچە، دەدرێتە هێزی چەکدارو ناوخۆ، بەرامبەر تەرخانكردنی ٢٨.٧٪ی بۆ هەردو كەرتی پەروەردەو تەندروستی.
سەنتەرەكە كە ناوەندێكی توێژینەوەی زانستی ناحكومییە، لەمیانەی "ڕانانی ئایندەیی ژمارە 4"دا بەناونیشانی "حکومەتی نوێی عێراق و قەیرانی ئابوریی هەرێمى کوردستان؛ لەمپەر و سیناریۆکان" كە ئەمڕۆ شەممە 30 ئایاری 2020 بڵاوكراوەتەوە ئەوەشی رونكردوەتەوە، دابەشکاری فەرمانبەران و بێکاریی شاراوەو "بندیوار" و دو موچەو یاسای خانەنشینی پێشوی پلەباڵاکان بارگرانییەکی زۆریان بەسەر بەهەدەردانی داهاتی هەرێمەوە هەیە، بە جۆرێک زۆرێک لە داهات کە دەردەچێت و وەک پارەیەکی نابەرهەمهێن دەردەچێت و چیدی بە سوڕێکی تەندروستدا ناگەڕێتەوە یان هەر ناگەڕێتەوە نێو سەرچاوەکانی داهاتی هەرێمی کوردستان.
لە رانانەكەدا ئاماژە بە لێدوانێكی سەرۆكی حكومەت دراوە كە وتویەتی ٨٠٪ی داهاتی هەرێم بۆ ٢٠٪ی دانیشتوان خەرج دەکرێت، ئەمەشی بەنیشانەی ئەو دابەشکارییە نائابورییانەیە داناوە کە "دیدگایەکی کوشندەی ڕێکخستنی خەرجییەکانی" بەسەردا زاڵە بەدرێژایی كابینەكانی حكومەتی هەرێم.
رانانەكەی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی ئەوەش روەندەكاتەوە داهاتی حكومەتی هەرێم بەر لە كۆرۆنا بەمجۆرە بوە: ٢٤٠ ملیار، وەدەستهاتوی نەوت: ٣٦٠ ملیار، بڕی دابینکراوی حکومەتی عێراق: ٤٥٢ ملیار، سەرچاوەی دیکە: نزیکەی ٢٠ ملیارێک. لە کۆی ئەم داهاتەش، بڕی ٨٨٦ ملیار دیناری بۆ موچە، ٢٠٠ ملیاری بۆ خەرجی وەزارەتەکان و ٣٥ ملیاری بۆ پرۆژەکان تەرخاندەکرا.
ئەوەشی خستۆتەڕو كە بەڵام لە سەروبەندی دۆخی کۆرۆنا و بازاڕی نەوتی جیهانی و ڕاگیرانی ژیانی ئاسایی و بازاڕی هەرێمی کوردستان، لە مانگی سێ و چواردا(بە گوێرەی زانیارییەکان)، کە لوتکەی قەیرانەکەی وێنا دەکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوی ئەو داهاتەی دەستی دەکەوت و ٤٥٪ی داهاتی فرۆشی نەوت و ٩٠٪ی داهاتی نێوخۆی کەمی کرد.
بۆ چارەسەری بارودۆخ و قەیرانە داراییەكەش سەنتەرەكە نەخشەرێگایەك دەخاتە ڕو كە ئەمە گرنگترین خاڵەكانییەتی:
١.جێبه‌جێكردنی "یاسای چاكسازی"، به‌شێوه‌یه‌كی ورد و دادپه‌روه‌رانه و فراوانكردنی بۆ سێكتهرهكانیتری خزمه‌تی گشتی، دادوه‌ریی و یاسادانان.
٢. هاوسه‌نگی زیاتر بۆ سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردنه‌وه‌ی داهاتی نیشمانی به‌شێوه‌یه‌كی دادپەروەرانە‌تر، كه تیایدا ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌ت ڕەخساندن وفراوانكردنی هه‌لی كار بێت بۆ هاوڵاتیان له بری دامه‌زراندن.
٣.فره‌چه‌شنكردنی ئابوریی هه‌رێم و ده‌ربازكردنی له هه‌ژمونه مه‌ترسیداره‌كه‌ی نه‌وت.
٤.بچوككردنه‌وه و چالاكتركردنی حكومه‌تی هه‌رێم و داموده‌زگاكانی له رێی لكاندنەوەی هه‌ندێ له وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته و به‌ڕێوەبەرایه‌تییه‌كان. هه‌روه‌ها په‌یڕەوكردنی ناناوه‌ندێتی كارگێڕی و دارایی فراوان.
٥.كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژە‌ی بودجه‌ی نامه‌ده‌نی.
٦.دامه‌زراندنی سیستمێكی بانكی سه‌ربه‌خۆ و متمانەپێكراو.
٧.به‌هێزكردن و سه‌ربه‌خۆكردنی زیاتری كه‌رتی تایبه‌ت و داموده‌زگاكانی.
٨.دانانی سیستمێكی كارا و دادپه‌روه‌رانه‌ی باج (باجی هه‌ڵكشاو).
٩. یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه داراییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌پێی ده‌ستور.
١٠.سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كارو‌كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و خوێندنی باڵا به شێوه‌یه‌ك كه گرنگی ته‌واو بدرێت به خوێندنی پیشه‌یی و به‌ستنه‌وه‌ی به گه‌شه‌پێدانی بازاڕی كار.
سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئایندەیی سەنتەرێكی توێژینەوەی زانستی ناحكومییە، دامەزراوە بۆ سودی گشتی، مۆڵەتى کارکردنى پێدراوە لە لایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان – عێراق. مانگانەش بەشێوەیەكی بەردەوام ڕانان و خوێندنەوە لەبارەی پرس و پێشهاتە سیاسییەكان بڵاودەكاتەوە، بەمدواییانەش یەكەم ژمارەی گۆڤاری "ئایندەناسی" دەركرد، ئەمە جگە لەگۆڤاری زانستی "الدراسات الأمنیة".
ئاوێنە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق