ئەو بۆشاییەی پڕکراوەتەوە بەهۆی بوونی پەیجی شارەزوور نیوزه‌وه

ليست هناك تعليقات


بۆ شارەزوورنیوز پێویستە ؟
عیرفان علی
-
لە ڕۆژگاری ئەم سەردەمەدا هەموو پارێزگاو قەزاو شارەدێیەک هەواڵەکانی خۆی بڵاوو دەکاتەوە و پێداویستیەکانی دەخاتەڕوو لە هەر ڕێگەیەکەوە بێت بەتایبەت تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان چونکە ڕۆژگارەکە ئەمە دەخوازێت .
ئەم قەزای ئێمەش ئەو بۆشاییەی پڕکراوەتەوە بەهۆی بوونی پەیجی شارەزوور نیوزه‌وه‌ بۆیەلەم ڕوانگانەوە دەڵێم بوونی شارەزوور نیوز پێویسە بۆ
١ـ ژێدەرێکە بۆ هەواڵ و ڕووداو داوەکاریەکانی قەزاکە بەزمانێکی سادەوساکارو ئاسان . بەخۆڕای وبەشەفافی و بەبوێری و بێ سانسۆڕ خستنەسەر هیچ کەس ولایەن وگروپێک لەم ڕووەوە خزمەت دەکات ،زۆربەباشی هاوکاری تاک بەتاکی قەزاکەدەکات ئەگەرخاوەنی ئەکاونتی بێت ولایکی کردبێت. بەتایبەت لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە .
٢ـ پێگەیاندنی کادری پسپۆڕو پڕۆ فیشناڵ لەبواری ڕاگەیاندندا ،ئەم پەیجەکۆمەڵێک گەنجی بەتواناو خوێن گەرم و خۆبەخش کاری تێدا دەکات ئەگەربیانەوێت لەئەنجامدا دەبنە کەسانی شارەزا لەوبوارەدا وەک لەڕابردوودا لەتەلەفزوێنە لۆکاڵیەکاندا ڕوویداو گەشتن بەچڵەپۆپەی میدیاکاری لەکوردستاندارەدا . مەڵۆیەکی زۆرتردەخەنەسەرخەرمانی ڕاگەیاندنی کوردی.
ئەمەجگەلەوە دەبێتەسەرچاوەی بژێوی ژیان وەدەس خستنی هەلی کار بۆ ئەم گەنجانە ئەگەر لەشوێنێکی تر تواناکانی خۆیان بخەنە گەڕ .
بەڕاستی سەرم سوڕما کاتێک ڕاپرسیەکی بڵاوکردەوە کەدەڵێت ئایە شارەزوور نیوز بووه‌تەسەرچاوەی هەواڵی تۆ ؟
بێگومان ئەم ڕاپرسیەی سەبارەت بەهەواڵی قەزاکە خستووەتە ڕوو، لەوەڵامدا کۆمەڵێک بەنەخێر وەڵامیانداوەتەوە(1.5K)هەزار کەس بەبەڵێ و نزیکەی (٥٠٠) کەسیش بەنەخێر .
ڕەخنەگرتن و ڕای جیا بە جێگەی خۆی بەڵام پێم نامۆ بوو ئەو ڕێژە بە نەخێر وەڵامیان داوەتەوە و هیوادارم چاوێک بە نەخێرەکانیاندا بخشێننەوە و بزانن لەسەر چی بنەمایەک دەڵێن: نەخێر یان ئایە؟
ئەم جۆرەکەسانە بەهەموو ڕەنگێک ئەڵێن ڕەش .



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif